سەرەکی » هەمەڕەنگ » هونەرمەند محەمەد ئەمین حسێن ناسراو بە «حەمەی فلوت» کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند محەمەد ئەمین حسێن ناسراو بە «حەمەی فلوت» کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە 26/10/2021 هونەرمەند و میوزیسیان «محەمەد ئەمین حسێن» ناسراو بە «حەمەی فلوت» ئەندامی چالاک و دێرینی تیپی مۆسیقای سلێمانی و یەکێک لەھونەرمەندە پێشەنگەکان کۆچی دوایی کرد.
ئەم هونەرمەندە هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی بە کاری هونەریی بەشداریی لەزۆربەی ئەو گۆرانی و بەرهەمە هونەرییانەدا کردووە کە بەرهەمهاتوون و چەندین کەسی لە بواری میوزیکدا پێگەیاندووە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو بوارە کردووە.

 88 جار بینراوە