سەرەکی » هەمەڕەنگ » فریاد عه‌بدولڕه‌حمان، له‌ هێڵ و ره‌نگ، مۆتیڤ ده‌خوڵـقێنێ

فریاد عه‌بدولڕه‌حمان، له‌ هێڵ و ره‌نگ، مۆتیڤ ده‌خوڵـقێنێ

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20/10/2021 «فریاد عه‌بدولڕه‌حمان»ی هونه‌رمه‌ند پیشانگه‌ی تایبه‌تی مۆتیڤی له‌ژێر ناوی: (سه‌مای ره‌نگ له‌ خه‌زانی هێڵه‌كاندا ده‌بن به‌ من و تۆ) کردەوە.

پیشانگەکە به‌ ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی شاری رانیه‌ كرایه‌وه‌ و تێیدا «فریاد عه‌بدولڕه‌حمان» كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جیاوازی له‌ كاره‌كانی رابردووی له‌خۆگرتبوو، چونكه‌ ئاستی كاركردنی زۆر باڵا و شێوازی كاركردنی له‌ هه‌ڵێنجانی شێوه‌ و داڕشتنی هێڵ و ره‌نگه‌كاندا باشتر له‌جاران ده‌رخستبوو. كه‌واته‌ هونه‌رمه‌ند هه‌وڵیداوه‌ له‌م ئه‌زموونه‌یدا كاری نوێ پیشان بدات و بینه‌ر بخاته‌ دۆخێكی ئێستاتیكی جوانه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری مۆتیڤ، وه‌ك هاوكارێك بۆ رازاندنه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی و جوانكردنی هاوكار به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ناودار توانیویانه‌ ئه‌م هونه‌ره‌ بخه‌نه‌ چوارچێوه‌ی شاكاره‌ هونه‌رییه‌كانه‌وه‌ و له‌ نێویشیاندا «خوان میرۆ – Joan Mir».

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ ئه‌م پیشانگه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری راپه‌ڕین لەهۆڵی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی رانیه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

شایەنی باسە فریاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌ شاری رانیه‌ له‌دایكبووه‌، خۆڕسكانه‌ كاری شێوه‌كاری ده‌كات و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ هونه‌ری نیگاركێشاندا و چه‌ندین پیشانگه‌ی شێوه‌كاری كردۆته‌وه‌.

خه‌لیل عه‌لی

 101 جار بینراوە