سەرەکی » هەمەڕەنگ » گەشتێک بەنێو گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک دا

گەشتێک بەنێو گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک دا

زۆرجار بیرکردنەوە لە رابردوو فلاش باگی کۆمەڵێک یادگاری خۆشی و ناخۆشیمان وەبیر دێنێتەوە، هونەرمەند حەسەن زیرەکیش یەکێکە لەو دەنگە رەسەنانەی کە هەرکات و ساتێک گوێمان لە دەنگی دەبێت دونیا لەبەرچاومان سەوز دەبێت و هەستی نەتەوایەتی و کوردایەتییمان دەجوڵێنێت، چجای ئەوەی عەشق و خۆشەویستی رۆژگاری گەنجێتیمان بیردەخاتەوە و گەر چلەی زستانیش بێت گوێمان لە دەنگی بێت بۆنی نێزگز و بەهار و (ئەم رۆژی) دێتەوە یادمان. هونەرمەند سدیق شەیداش یەکێکە لەو دەنگە جوانانەی کە هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە خولیای دەنگی حەسەن زیرەک بووە و وەک قوتابییەک لە قوتابخانەکەی حەسەن زیرەک ئەو ئەداو رەسەنایەتییە کوردییەی پاراستووە رەنگی داوەتەوە لە ئەداو وتنەوەی گۆرانییەکانی. ئێمە وەک گروپی زارین دوا بە دوای گفتوگۆ کردنمان لەگەڵ هونەرمەند سدیق شەیدا و وەک خۆشویستنمان و ژیانەوەی جارێکی تری گۆرانییەکانی هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەک، پێمان باش بوو ئەم گەشتی گۆرانییە بەشێواز و ستایڵێکی کوردییانە وێنە بگرینەوە، دوای گەڕانێگی زۆرمان بە دوای لۆکەیشن لەگەڵ دەرهێنەر حسێن زارین لە ناوچەی سماقولی و سەروچاوە و ئیزۆپ هەڵبژارد هەوڵمانداوە لە وێنەگرتنی ئەم کلیپە دوورکەوینەوە لەو ستایل و شێوازە باوانەی ئێستا دەبینرێت لە راگەیاندنەکان، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە کۆمپانیای دیناری عیراقی بوون بەسپۆنسەری ئەم بەرهەمە و کاری دەرهێنانی لەلایەن حسێن زارینەوە بۆ کراوە، وا لەهەوڵداین بەستایڵێکی نوێوە کاری ناوازەترو جوانتر بکەین، بەڵکو هەوڵدەین کار بۆ ئەو کەسانە بکەین کە مۆرکی کوردی بە دەنگیانەوە دیارەو نەوەیەک دێت دووبارە دەنگی رەسەنایەتی خۆی بناسێتەوە و ئێمەش شێوازی وێناگرتنی کارەکانمان کوردییانە بێت.

جەمال جەباری بەڕێوەبەری هونەری

 79 جار بینراوە