سەرەکی » ئاراستە » فەیسەڵ عوسمان لە وێستگەی بیرەوەرییەکانمانەوە

فەیسەڵ عوسمان لە وێستگەی بیرەوەرییەکانمانەوە

ئاشتی گەرمیانی- هەولێر

ئەمڕۆ لەدوای 29 ساڵ بزەو خۆشەویستی ڕابردوومان هێنایەوە بەر باس و لێکدانەوە، تاڵەکانی قژمان سپی بوون، هیچ کەس ناتوانێت تەمەنی جوانی ئەو هەموو ماندوێتیەمان بۆ بهێنێتەوەو کەسیش ناتوانێت مێژوویی چالاکی هونەریمان و ڕووبەڕوو بونەوەمان بەرانبەر بە نەهامەتییەکان ڕەت بکاتەوە، دیسانەوە چاوێك و هزرمان وردکردەوە لەو هەنگاوە هونەرییانەی کە لە ئێستادا دەگوزەرێت .

فەیسەڵ عوسمان لە شاری هەولێر لەدایكبووە، لەساڵی 1986 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری بەغدای تەواو کردووە، هەردەم لە نێو چالاکی هونەریی و ئامادەی نێو گۆرانکارییە شێوەکارییەکان بووە، بەتایبەتی لە قۆناغە جیاجیاکان و ئەزموونێکی پڕو چری هەیە لەنێو شێوەکاران و دەوڵەمەند کردنی بە کردنەوەی پێشانگە تایبەتییەکان وهاوبەشییەکان، ‬بێگومان قۆناغی‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬و سروشتی‮ ‬ڕۆمانتیكی‮ ‬سەرەنجی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬راكیشاوە بە تایبەتی‮ ‬سروشتی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردستان و ئاو هەواكەی،‮ ‬جوانییەكانی‮ ‬سروشت زۆرن وكلتووری‮ ‬كوردیش دەوڵەمەندە،‮ ‬كە هەر ئەو جوانی‮ ‬و كلتوور و ژیانی‮ ‬رۆژانەیە كە هێڵكاری‮ ‬و كاری‮ ‬ئاوی‮ ‬خامەی‮ ‬هونەرمەند بووە‮، ‬ئەگەر بە قۆناغ‮ ‬و بە جیاوازی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا وەكو مامۆستایەكی‮ ‬شارەزاو لێهاتوو توانی‮ ‬لەلایەك قوتابیانی‮ ‬پێ بگەیەنێت و لەلایەك هونەر‮ ‬ڕەنگینی‮ ‬بەكەرەستەی‮ ‬ئاوی‮ ‬بخاتە پێش بینەرەكانی،‮ ‬ئەزموونی‮ ‬مامۆستا فەیسەڵ زۆر گۆڕان كاری‮ ‬بەسەرداهاتووە، چ لە ساڵانی‮ ‬هەشتاكان و چ لە نەوەدەكان و دواتر ئەم سەدەیەی‮ ‬كە ئێستا‮ ‬ڕووبەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬بەتەواوەتی‮ ‬گرتۆتەوە و هەستەكانی‮ ‬بەرەو ئەو جوانیانە دەڕۆن كە لە چاویدا بەدەر دەكەوێت،‮ ‬كارەكتەری‮ ‬مامەڵە كردن لەگەڵ سروشتی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردستان هەموو ئەو ئاسمانەیە كە جارێك پاسكیل و جارێك باران و چەتر و‮ ‬ڕێگاو ماڵان و گوڵ‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

لەگەڵ شێوەکار (فەیسەڵ عوسمان) ئامادەی سیمینیارێك بوین لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان شاری هەولێرو دواتر سەردانی جێگای کارکردنەکەیم کرد کە ڕۆژانە لەو جێگایەدا سەرقاڵی کارو پیشەکەیەتی، واتە چوونە نێو دونیای ئەو خەونانەی کە هونەرمەند دەیەوێت بیانبینێت و لە ژیانی ئەزموونەکانیدا کارە هونەرییەکانی بە ئەنجام بگەیەنێت، وێستگە، مەحەتە، شێوەنەوارێک تەمەنی هێندەی شاری هەولێر کۆنە، زەمانێك کە دەسەڵاتە جیاجیاکان حوکمڕانیان تێدا کردووە، زەمانێك کە شەمەندەنەفەرە هەڵمییەکان و گازییەکان وێستگەیان بوون، کە دیدە لە دیوارو سروشتی ئەو جێگایە دەگریت، هێندەی تر مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو، ئەوەی کە سەرەنجمدا لەکارە هونەرییەکانی شێوەکار (فەیسەڵ عوسمان) خۆ ئامادە کردن بوو بۆ چالاکییەکی تری هونەریی لە نێو شاری هەولێرو لە ئەتەلیەکی نوێ لە سەر شەقامی 60 مەتری بەناوی پاندا ناسراوە کە خاوەنی (نیهاد کەمال) بەڕیوەی دەبات، هەروەك خۆی باسیکرد پێش ئەو هونەرمەندی شێوەکار (قەرەنی جەمیل) بەنیازە نمایشێکی هونەری تێدا ساز بدات ، لەلایەکی تر خۆسازدانە بۆ کۆکردنەوەی کارە هونەرییەکان لە پێشانگەیەکی تایبەتیدا، لەمکاتەدا پەی‮ ‬بۆ كۆمەڵە كارێكی‮ ‬هونەریی‮ ‬بردووە كە بۆ چاوی‮ ‬بینەر فێنك كەرەوەی‮ ‬مێشكە‮‬،‮ ‬بەواتای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان) لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا كاری‮ ‬لەسەر ئەوە كردووە كە چۆن دیواری‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬و هەورە‮ ‬ڕەشەكان سپی‮ ‬بكاتەوەو سروشتێكی‮ ‬فێنك وئارام بۆ بینەرەكانی‮ ‬دروست بكات‮ ،‮ ‬ئەویش بە كاریی‮ ‬هونەریی‮ ‬ڕەنگی‮ ‬ئاوی‮ ‬كە كارێكی‮ ‬ئەوەندە ئاسان نییە،‮ ‬چونكە ئێستاش لە ئەوروپاو جیهاندا كەم كەس لە هونەرمەندان لە تابڵۆكانیاندا كاری‮ ‬ئاوی‮ ‬بەكاردەهێنن،‮ ‬كەم لەپێشانگەكان كاری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هونەری‮ ‬ئاوی‮ ‬لە خۆ بگرێت‮. ‬بۆیە لە كارە هونەرییەكانی‮ ‬هونەرمەنددا چەند‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬هەیە وەكو هاتنەوەی‮ ‬هونەریی‮ ‬ئاوی‮ ‬و ڕەنگ‮ ‬و‮ ‬ڕیبازی‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬وەكو قوتابخانەیەكی‮ ‬زیندوو لە قوتابخانە هونەرییەكانی‮ ‬جیهاندا‮ ‬،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬كە كاریگەریی‮ ‬باری‮ ‬دەروونی‮ ‬ڕەنگە فێنكەكان لە سەر هونەرمەندان و بینەران كە ئەمە خاڵێكی‮ ‬گرنگە لە نێو كۆمەڵگەكەدا نەك پەنا بۆ كاری‮ ‬ڕەش و مردوو كە رەنگدانەوەی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬تاڵەكە‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

تاقیكردنەوەكانی‮ ‬هونەرمەند لە سەدەی‮ ‬ڕابردووداو لەئەزموونی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار (فەیسەڵ عوسمان)دا ئەوە دەخاتەڕوو كە هەردەم‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬و سروشت و زستان و فێنكی‮ ‬پۆرترێت ببێتە هەوێنی‮ ‬كارەكانی‮ ،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬مۆركی‮ ‬كوردەواری‮ ‬كە بابەتەكان هەڵقووڵاوی‮ ‬ناو گوندو سروشتی‮ ‬كوردستانن‮‬،‮ ‬لەگەڵ ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خەڵك كە چۆن دەژیت و چی‮ ‬لەبەر دەكەن‮ ! ‬ئەوەی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوردستانیش دەگوزەرێت هەر ئەو سروشتەیەو هەر ئەو ماتریاڵەیە كە هونەرمەندانی‮ ‬تر بەكاری‮ ‬دەهێنن، بەڵام ئەزموون گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە بۆ هونەرمەندو ناسنامەی‮ ‬كەسایەتی‮‬یە‮‬،‮ ‬ئەوەش وایكردووە فۆرم بۆنی‮ ‬وون بوون لە خۆ بگرێت لە وڵاتانی‮ ‬جیهاندا.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

‮گفتووگۆکانمان هەڵقوڵاوی کۆمەڵێك لە یادگاری هونەری بوون کە لە ئێستا زۆر بەکەمی بایەخی پێ دەدرێت و لەباوەش دەگیرێن، ئەو خەونانەی کە دەمانویست بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی لەدایك بن، بەڵام ئیدی قەدەری ئەو وڵاتە وایە کە مرۆڤەکان لە سەر وێستەگەی شەمەندەنەفەرە هەڵمکەرە چاوەڕوان بن بۆ داهاتوو. بەردەوامیەکان هەر هەن و هەر هەبوون بۆ نوێ بوونەوەی ژیان و تۆمارەکان . لەکارو چالاکی و نمایشە تایبەتەکاندا، دەفتەری ئەزموونەکان پڕ بونەوە لە ڕەنگ و توێژینەوە ، بەڵام نەمانتوانی پەرە بە گەلەری و هۆڵ و ئەتەلیەو نمایشگەکان بدەین ، نەمانتوانی ڕووی شارەکە بکەین بە هونەرێکی هاوچەرخی مۆدێرن، تەنها کەلتوری گەشتیاری نەبێت، لەکاتێکیشدا هونەریش بە شێکە لەو دیاردە شارستانییە.‬‬

هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان) ئەندامی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬شێوەكارانی‮ ‬عێراقە و ئەندامی‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان و عێراقە و ئەندامی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ڕەنگی‮ ‬ئاوی‮ ‬جیهانییە،‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬چالاكییە هونەرییەكانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ئەندامە لە زۆربەی‮ ‬سەندیكاو‮ ‬ڕێكخراوە هونەرییەكانی‮ ‬كوردستان و دەرەوەی‮ ‬كوردستان و هونەرمەندێكی‮ ‬چالاكە لەو بوارەدا بۆ بەشداری‮‬كردن و چوونە دەرەوەی‮ وڵات بۆ ناساندنی‮ ‬هونەریی‮ ‬و كەلتووری‮ ‬كوردی‮ ‬بە جیهان و وڵاتانی‮ ‬خۆرئاوای‮ ‬ئاسیا و بێگومان لەكوردستانیش مامۆستا فەیسەڵ كەسایەتیەكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬نێو هونەریی‮ ‬شیوەكارییەو شارەزایە لە بواری‮ ‬پەردوەردەیی‬دا‮ ، وەکو تەمەن خانەنیشین کراوە بەڵام لەگەڕانی هونەریی خۆی وچالاکی هونەریی گەرم گوڕترە بۆ هێنانەدی خەونە هونەرییەکان .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

 

 

 129 جار بینراوە