سەرەکی » ئاراستە » رینیسانسی ئیتالیا

رینیسانسی ئیتالیا

رزگار سه‌عید

سەرچاوەی سەدەی ڕێنیسانسی ئەوروپی دەگەڕێتەوە بۆچالاکییەکانی ئیتاڵیا،چونکە گرنگیدان بە کەلەپوری کلاسیکی و دەرکەوتنی خێزانی بازرگانی و بانکی نوێ بۆ بازرگانیکردن لە دەرگاکانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ کیشوەرەکانی دی بەرهەمی ئەم شوێنەوارانە گرنگی زۆری پێدرا وەک رویەکی هونەریش پارێزگاری لێدەکرا . کۆلێکشنەکانی کۆزمیۆ دی میدیشی cosimo de› medici 1389- 1464ز هەرچەندە کەسێکی رۆشنبیر نەبوو تەنها سەرمایەدارێک بوو لە فلۆرەنسا و لەسەدەی پانزەهەمدا میراتەکەی بۆ دەوڵەت بەجێما پێکهاتبوو لە چەندین کاری بێوێنە بۆ نمونە لەساڵی 1436 ز دیرسانمارکۆ و ئەنجیلیکۆ فرا دیواربەندێکی زۆر تایبەتیان بۆماڵەکەی کێشا ،کۆشکەکەی ناوی ئوفیزی uffizi بوو لە نهۆمی سەرەوەدا پربوو لە تابلۆی هونەرمەندان لەساڵی 1582ز دا دەرگاکانی کرایەوە بۆ خەڵکی تا ئەو بەرهەمانە ببینن و کۆشکەکەشی لەپاشاندا کرایە موزەخانە.

کۆلێکشنە پادشاییەکان:
لە هەندێک شوێنی ئەوروپادا کۆلێکشنی پادشاکان پارێزراون وەک پادشای هەنگاریا ماتیاسی یەکەم Matthias Corvinus(1443-1490) پارێزگاری لە تابلۆکانی بودا و شوێنەوارە رۆمانییەکان کردووە لە قەڵای زومباپلی . پادشای نەمسایی ماکسیمیلیانی یەکەم Maximilian I(1459-1519ز)کۆلێکشنەکانی پارێزراوە لە قەڵایەک لە ڤییەنا هەندێک نمونەی مادەی زانستی و هونەری تێدایەو ئێستاش لە موزەخانەی green vaults» پارێزراوە . کۆلێکشنەکانی فێردیناندی دووەمی نەمسایی Ferdinand II (1529-1595ز)کۆمەڵێک بەرهەمی جیاوازتری تێدایە وەک عاج و تابلۆی چینیەکان و لە قەڵای ئەمبراس Ambras نزیک ئەنسبروک پارێزراوە.

پادشای فەرەنسا فەرانسیسی یەکەمFrancisI(1494- 1547ز) یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی لەسەردەمی دەسەڵاتیدا گرنگی زۆری بە هونەرداوە دەڵێت ئیدی سەردەمی ڕێنیسانسی فەرەنسا دەستی پێکرد ،بانگهێشتی زۆرێک لە هونەرمەندانی فەرەنسی و ئیتالیایی دەکات تا لە کۆشکەکەیدا کاری جوانکاری بکەن یەکێک لەوهونەرمەندانە لیۆناردۆ داڤنشی دەبێت کە تابلۆی مۆنالیزا لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و پاشان فەرەنسا دەکاتە دوا پەناگەی ژیانی تا مردن هەر بۆیە تابلۆی مۆنالیزا دوای مردنی لەفەرەنسادا دەمێنێتەوە . فرانسیس زۆر حەزی لە تابلۆی گەورەو پەیکەری نوێ و کۆن کردووە و هونەرمەندانی وەک سیلینی، ڕۆسۆ، جولیۆ ڕۆمانۆ،پریماتیسۆ کاریان لە کۆشکەکانیدا کردووەو خەڵکانێکیشی لە ئیتالیا هەبووە تابلۆیان بۆ کڕیوەو هێناویانەتەوە بۆ فەرەنسا .

کۆلێکشنی تایبەتی کەسایەتیەکان:
لەسەدەی شانزدەهەمدا چەنین گروپ دروستبوون کاریان لەسەر مێژوی سروشت دەکرد تەنها لە ئیتاڵیادا نزیکەی 250 کۆلێکشنی مێژوی سروشت هەبوو،کۆلێکشنەکانی دکتۆرو زانای روەکناسی پۆڵۆنی لوکا گینیLuca Ghini (1490- 1566) و ئۆلیسا ئەلدرۆڤاندی Ulisse Aldrovand(1522- 1605) کە بەدامەزرێنەری زانستی زیندەوەرزانی نوێ دادەنرێن لەسەر مێژوی سروشت و بەرهەمی توێژینەوەو پرۆسەی کارکردنەکانیان لەگەڵ خوێنکارەکانیاندا نزیکەی یانزە بەرگە لەسەر باڵدارو حەشەراتەکان بەناوی مێژوی زیندەوەرزانی Historia animaliumیاخود کۆلێکشنی تر لەئەوروپا بەهەمان شێوە کاریان دەکرد لەسەر ئەو مێژوە سروشتیە دەکرد هەردو زانای سویسری کۆنرادو پلاتەر کۆلێکشنەکانیان دەوڵەمەندتر بوون بەوەی زانستی گیانداری ئاوی وەک ماسی و باڵندەو روەکناسیان لەخۆگرتبوو،پاشان کۆلێکشنەکانی فیرانتی ناپۆلی، بەرناردۆس پالودانۆس ،ئۆلە ڤۆرم لە کۆپنهاگن بە کابینەی حکومەت ناویان دەهێنا ئەم ناونانە بەزۆری لە فەرەنساو بەریتانیا باو بوو بەڵام لە ئەڵمانیا کابینەی حکومەت بەووردتر ناوی دەهێنراو رونتر پێیان دەوت( ژوری هونەر یان ژوری عەجیب) زیاتر ئەو کەرەستانە مێژوویانەیان لێدادەنا کە تایبەت بوون بە کەرەستەی جەنگی و خۆپاراستن

لەساڵی 1565ز سامۆئیل کویکچەبێرگ Samuel Quiccheberg(1529-1567)ی نوسەری بەلجیکی و موستەشاری زانستی هونەر و دامەزرێنەری وانەبێژی موزەخانە بەدیدێکی ترەوە کاری لەسەر ئەم تەوەرە کرد سەرەتا لەڕێی بڵاوکراوەیەکیەوە بانگەوازی بۆ پۆلێنکردنی کۆلێکشنیەکان کرد لەسەر هەموو مادەکانی گەردون ئەمە سەرەتای دەرکەوتنی سیستەمێکی نوێی ژیرانە بوو کەلەپاشدا لەسەرەتای سەدەی حەڤدەدا پۆلێنکاریەکان دەستی پێکرد.

کۆلێکشنی کۆمەڵە زانستیەکان:
ئەم کۆلێکشنانە کۆمەڵگە سودمەندە لێی وەک لەوەی کاری بازرگانی کەسێک بێت . بۆیە کۆمەڵێکی زۆر کۆمەڵە دروستبوو ڕکابەری یەکتریان دەکرد و ئەزمونی خۆیان لە کۆکردنەوەو موناقەشەکردنی بەرهەمەکان دەردەخست سەرەتای سەدەی شازدەهەم و ساڵانی دوایی شایەتی ئەو مێژوەن بۆ نمونە:کۆمەڵەی پادشایی لەلەندەن (1660ز)،ئاکادیمیای زانست لە پاریس( 1666ز) . پێش هاتنی سەدەی بیستەم ئەم ڕێکخراو و کۆمەڵانە لەدامەزراندنیاندا ڕێچکەی تریان گرتەبەر وەک :ئەنجومەنی شارەزایانی شوێنەوار لەلەندەن (1707ز) ئیدی ڕێکخراوەکانی زانستی لەهەندێک شاری تریشدا لەدایکبوون ئەمانە بەشداربوون لەبەهێزکردن و ڕێکخستنی دەستەواژەی موزەخانە بەواتای هاوچەرخ .

3 – بەرەو موزەخانەی مۆدێرن:
موزەخانەی مۆدێرن پێکهاتوە لە پاراستنی ئەو کۆلێکشنە گرنگانەی ڕابردوو کە سمبولی ڕێنیسانس بوون .زۆرێک لەو کۆلێکشنە ڕێنیسانسیانە پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕەگەزێکی گرنگی ترادیسۆن و چۆنیەتی حوکمی خێزانەکان بون بەڵام بەتێپەڕبوونی زەمەن ئەو واتاو ئامانجە لە مومارەسەکردندا گەورەبوون .هەنوکە لە زانکۆدا پێگەی خۆی داگیرکردوەو چێژی لێدەبینرێت ئەم توێژینەوەیە پێشکەوتنێکی مەعریفیە چونکە کاری پاراستنی ئەو سەرمایە هونەریە مێژووییە میراتێکە بوەتە موڵکی هەموو بەشەریەت نەک وەک ڕابردوو موڵکایەتیەکەی تەنها بۆ خاوەنەکەی بوبێت ئەم مەعریفەیە گۆڕانکاریەکە لە کەرتی تایبەتەوە هەنگاودەنێت بۆ کەرتی گشتی و بە موڵکی مرۆڤایەتی دادەنرێت.

کۆلێکشنی گشتی:
گەورەترین کۆلێکشن لەسەدەی 16دا وەسێتنامەی هەردوو برای ئیتاڵی دومینیکۆ کاردینال گریمانی و ئەنتۆنیۆ گریمانیە لە کۆماری ڤینیسیا ساڵی 1523 وەک میرات ماوەتەوە.پرۆژەی کۆکردنەوەی ئەو کۆلێکشنانە وەک خۆیان دەڵێن: لەبەر بەهێزکردنی پێگەی حکومەت بووە چونکە سەردەمەکە سەردەمی ڕیفۆرم بووە لە سویسرا بۆیە هەوڵەکەیان لەوێوە دەست پێکردوەو وکەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی موزەخانە لە دەزگا کڵێسەییەکان و دەسەڵاتدارانی زیورخ(شاریێکی سویسرایە) و شارەوانیەکانی دیکە دەست دەخەن تا لە کۆتایدا پێکهاتەکانی موزەخانەیەک دەکەنەوە لەشاری بازل( سێیەم شاری گەورەی سویسرایە) ئەوکاتە سەرەک وەزیرانی سویسرا بازیلیۆس ئەمیرباخ Basilius Amerbach(1533- 1591ز) دەبێت کە پێشتر پارێزەر بووە دەست بەسەر تێکڕای کۆلێکشنەکەدا دەگرێت تا لەساڵی 1662ز بڕیاردەدات بیکڕێت دوای نۆساڵ لە کتێبخانەی زانکۆدا دەیانکاتە پیشانگە.لەساڵی 1694ز سان ڤینسنت دی بیزانسۆن لە فەرەنسا کۆمەڵێک تابلۆو مەدالیای لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت ئیدی کۆمەڵەی زانستی دەبێتە خەزێنەیەک بۆ ئەم جۆرە کارانە وڕێگر دەبێت لە بەرەم لەناوچون و فەوتان و بڵاوەپێکردن.

 127 جار بینراوە