سەرەکی » هەواڵ » نەتەوە یەكگرتووەكان: بەدخۆراكی تەنگی بە سێ ملیۆن ‌و 500 هەزار سۆماڵی هەڵچنیوە

نەتەوە یەكگرتووەكان: بەدخۆراكی تەنگی بە سێ ملیۆن ‌و 500 هەزار سۆماڵی هەڵچنیوە

بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی رووی لە سۆماڵ كردووە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە باری نائاسایی راگەیاند ‌و داواشی لە گەلەكەی ‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، هاوكاریی ئەو كەسانە بكەن كە بەهۆی وشكەساڵییەوە زیانیان لێكەوتووە.

بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان: لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020ەوە، ئەوە سێیەمجارە بەهۆی باران نەبارینەوە وشكەساڵی تەنگ بە سۆماڵییەكان هەڵدەچنێت. ئاماژەی بەوەشداوە: سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سۆماڵ، دووچاری بەدخۆراكیی توند بوونەتەوە.

 55 جار بینراوە