سەرەکی » هەمەڕەنگ » هه‌ولێر، فێستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان

هه‌ولێر، فێستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان

رۆژی سێشه‌ممه‌ 23/11/2021، له‌هۆڵی رۆشنبیری هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی هونه‌ری خۆیان سازدا، كه‌ ماوه‌كه‌ی دوو رۆژی ‌خایا‌ند، تێیدا پارچه‌ میوزیكی هه‌ڵه‌بجه‌ زامه‌، سۆناتینای پایز، ئامان دلۆ، سۆران، بادینان، سریناد، لەلایەن بەشی میوزیکی ئەو کۆلیژەوە نمایشکرا.

دەربارەی ئەم چالاکییەیان مامۆستا ئامانج غازی وتی: ساڵانه‌ فێستیڤاڵی كاروچالاكی كۆلێژه‌كه‌مان له‌بواری میوزیك، شانۆ، سینه‌ما، شێوه‌كاری سازدەکرێت، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كه ‌دوو رۆژ به‌رده‌وامه‌، بریتییه‌ له‌ كاروبه‌رهه‌می خوێندكارانی قۆناغی چوار له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی تر، ئه‌وان خۆیان ئاوازوژه‌نینیان پێكهێناوه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستا هاوكاریان بووین، به‌وه‌ش تواناو شاره‌زایی خۆیان ده‌رده‌كه‌وێت له‌بواری خوێندنی میوزیك، كه‌ چه‌ند پارچه‌ میوزیكێكی كوردی و بیانی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.

PUKmedia

سه‌باح شكر

 50 جار بینراوە