سەرەکی » زانست » بیبەری سووری توون لە نێوان سوود و زیاندا

بیبەری سووری توون لە نێوان سوود و زیاندا

كەشتیی نوح

پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك جەخت لە سوودە زۆرەكانی بیبەری سووری تون دەكاتەوە و زیانەكانیشی دەخاتەڕوو.

نادیگا تسابكینای پزیشكی پسپۆڕی بواری خۆراك ئاشكرایكردووە بیبەری سووری تون چەندین تایبەتمەندیی بە سوودی هەیە، بەڵام دەبێت هەندێك كەس نەیخۆن.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت» كاتێك باس لە سوودەكانی بیبەری تون دەكەین ئەوا باس لەو كۆمەڵە ڤیتامینە دەكەین كە لەو جۆرە بیبەرەدا هەیە، لەوانەش ڤیتامین (A,B,C) كە یارمەتی خێراكردنی سووڕی خوێن دەدەن و مەترسیی رەقبوونی شاخوێنبەرەكان كەم دەكەنەوە و فەرمانی دڵ چالاك دەكەن و مولوولەكانیش پاك دەكەنەوە»

هەروەها دەڵێت» خواردنی بیبەری سووری تون كاریگەریی هەیە لەسەر راگرتنی پەستانی خوێن و نزمی دەكاتەوە و مادەی كاپسیسینوێدی ناو بیبەری تون كاردەكاتە سەر بەكتریا زیانبەخشەكان و لە ناویان دەبات، بۆیە وەك فاكتەرێكی دژە بەكتریا وایە»

هاوكات ئەو خانمە پسپۆڕە هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كێشەی كۆئەندامی هەرسیان هەیە و داوایان لێدەكات نابێت بیبەری تون بخۆن بە تایبەت لەو كاتەی هەر بەشێكی كۆئەندامی هەرسیان كێشەی هەبێت وەك ئەوانەی برینی گەدەیان هەیە و ئەوانەی كێشەی ریخۆڵەیان هەیە و ئەوانەشی بەدەست ئازاری ریخۆڵە ئەستوورەوە یان كۆڵۆنەوە دەناڵێنن».

هەروەها داوا دەكات ئەو كەسانە بیبەری سووری تون نەخۆن كە لێدانی دڵیان نارێكە و ئەوانەش كە بە شێوەیەكی بەردەوام پەستانی خوێنیان نزمە.

هەرچەندە زۆربەمان وا دەزانین كە نیشتمانی سەرەكی بیبەری توون و هاڕدراوەكانی هیند یان چینە، بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە و بیبەری تون بەر لە 7500 ساڵ پێش زایینەوە هەیە و بە شێك بووە لە سیستمی خۆراكی مرۆڤ و یەكێكە لە كۆنترین بەرهەمە چێندراوەكانی ئەمریكای باشوور و خەڵكی ئەو وڵاتە بەكاریان هێناوە بۆ بەخشینی تام و بۆنێكی خۆش بە خواردنەكانیان و مێژووی رواندنی بیبەری تون دەگەرێتەوە بۆ 6000ساڵ پێش ئێستا كە لە باكوری خۆرهەڵاتی مەكسیك چێندراوە و دواتر و لە سەدەی شانزەدا بە ئەوروپادا بڵاوبووەتەوە و دواتریش چەند جۆرێكی بیبەری تون بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەی لە دروستكردنی دەیان جۆر خواردندا بەكاردێت، لە هەندێك بواری پزیشكیشدا سوودی لێدەبینرێت.

سەرچاوە: Sputnik

 164 جار بینراوە