سەرەکی » زانست » فرۆكه‌یه‌ك به‌ وزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات

فرۆكه‌یه‌ك به‌ وزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات

ڕه‌نگه‌ چه‌مكی نوێی فڕۆكه‌ی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمیی شۆڕشێك بێت له‌بواری گه‌شت كردن بۆ مه‌ودای درێژ، به‌و پێیه‌ی كه‌ خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌روو ده‌نگه‌وه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و جۆره‌ فرۆكانه‌ هاورێی ژینگه‌ن.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كاتێك ده‌ستی پێكرد كه‌ كۆمپانیای(ئۆسكار فینالس)ی ئیسپانیی نمونه‌یه‌كی نوێی ( فرۆكه‌ی ئه‌تۆمیی) دیزاین كرد كه‌ هاوشێوه‌ی كه‌شتیی فه‌زاییه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م فرۆكه‌یه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كات كورت بكاته‌وه‌، به‌و جۆره‌ی گه‌شتێكی نێوان له‌نده‌ن و نیویۆرك ته‌نها سێ سه‌عات، جگه‌ له‌وه‌ش فرۆكه‌كه‌ به‌ درێژایی گه‌شته‌كه‌ی تا نیشتنه‌وه‌ی هیچ كاربۆنێك ده‌رنادات.
ئه‌و فرۆكه‌یه‌ ده‌توانێت بگاته‌ ئه‌و په‌ڕی خێرایی (1.5)ماخ كه‌ پێوانه‌یه‌كه‌ تێكڕای خێرایی ڕاسته‌قینه‌ بۆ خێرایی ده‌نگ ده‌رده‌خات، واته‌ (1.150)میل له‌ سه‌عاتێكدا.
فرۆكه‌كه‌ ناوی(Magnavem)ه‌و به‌پێی داهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ زمانی لاتینی به‌مانای پاڵنده‌ی گه‌وره‌ دێت و ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی (كوره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ )ووزه‌ ده‌ستبخات، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ پرۆسه‌یه‌كی هاوشێوه‌ كه‌ وا ده‌كات خۆر به‌ گڕاوی به‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش برێكی پێوانه‌یی له‌ وزه‌ی كاره‌با پاشه‌كه‌وت ده‌كات.
تێكه‌ڵكردنی ئه‌تۆمیش پرۆسه‌یه‌كه‌ لاسایی ئه‌و كرده‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو كایه‌یه‌كی موگناتیسیی دا ڕووده‌دات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك وزه‌ی هایدرۆجین ده‌نێرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌كاربهێنرێت.
هه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ سیستمی پاككردنه‌وه‌ی دوه‌م ئۆكسیدی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات هاوڕێی ژینگه‌ بێت، به‌هۆی ته‌كنیكه‌ پێشكه‌وتووه‌ ناوخۆییه‌كانی، له‌كاتی ڕووكردنه‌ ئاراسته‌یه‌ك دا ئاراسته‌كه‌ی به‌ خێرایی بارگاویی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژیریی ده‌ستكردی ناوه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ ئه‌ركی فرۆكه‌كه‌ باشتر ده‌كات، له‌ كاتێكدا، كارپێكه‌ره‌ پلازماكانی ناوه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی فرۆكه‌كه‌ چاك ده‌كه‌ن كارپێكه‌ره‌ پلازماكانیش كۆنترۆڵی هورووژمی هه‌وا ده‌كه‌ن بۆ باڵ و له‌شی فرۆكه‌كه‌دا
ڤینالس كه‌ ته‌مه‌نی(40)ساڵه‌ و ئه‌و فرۆكه‌یه‌یه‌ی به‌ ماوه‌ی ساڵێك كاری له‌سه‌ر كردووه‌، 500 سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت و له‌ ماوه‌ی 10 بۆ 15ساڵدا ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دروست بكرێت
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...