سەرەکی » زانست » كۆنترین په‌یامی ناو بوتڵی شووشه‌ دۆزرایه‌وه‌

كۆنترین په‌یامی ناو بوتڵی شووشه‌ دۆزرایه‌وه‌

دیمه‌نی پێچانه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك و خستنه‌ ناو شووشه‌یه‌ك و بدرێت به‌ده‌م ئاوه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌نیا له‌ فیلم و فیلمه‌ كارتۆنییه‌كان بینراوه‌، به‌ڵام چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك كه‌ 131 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خراوه‌ته‌ شووشه‌یه‌كه‌وه‌ زۆر له‌ دیمه‌نی ناو كارتۆنه‌كان سه‌رسامكه‌رتر ده‌بێت.
«تونیا ئیڵمان» و «كیم ئیڵمان» هاوژینی یه‌كترن، ڕۆژێك تونیا له‌ كه‌نار ده‌ریایه‌كی خۆرئاوای وڵاتی ئوستوراڵیا پیاسه‌ ده‌كات، له‌ناكاو شووشه‌یه‌كی كۆن ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوی كه‌ هه‌تا نیوه‌ی له‌ لمی سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكه‌دا چه‌قیوه‌، «كیم» هاوسه‌ری تونیا له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌تا وامزانی پاشه‌ڕۆ و خاشاكه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شووشه‌كه‌م له‌لای خۆم هێشته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌و شووشه‌یه‌ی دۆزرایه‌وه‌ چی بوو؟
پاش ئه‌وه‌ی خێزانی ئیڵمان پارچه‌ كاغه‌زی ناو بوتڵه‌كه‌یان نیشانی زۆر كه‌س دا، كه‌سێكی شاره‌زا له‌ كه‌له‌پووری ده‌ریایی به‌ناوی «روس ئه‌ندرسۆن» ئاشكرایكرد ئه‌م یاداشته‌ی ناو بوتڵه‌ شووشه‌كه‌، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 12ی یۆنیۆی ساڵی 1886 كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كی ئه‌ڵمانی به‌جێماوه‌ كه‌ له‌ زه‌ریای هیندیدا گه‌شتی ده‌كرد، هه‌تا ئێستاش ئه‌م نامه‌یه‌ به‌ كۆنترین نامه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ بوتڵێكی شووشه‌ و له‌ ده‌ریاوانه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ به‌جێمابێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و یاداشته‌یه‌ كه‌ به‌ زمانی ئه‌ڵمانی نووسراوه‌:
«دۆزه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌م یاداشته‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چاودێری ده‌ریایی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هامبۆرگ، یاخود نزیكترین كونسوڵی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش پاش ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی یاداشته‌كه‌».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...