سەرەکی » زانست » مانگ له‌ زه‌وییه‌وه‌ دروست بووه‌

مانگ له‌ زه‌وییه‌وه‌ دروست بووه‌

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك مانگی پاشكۆی زه‌وی به‌ر له‌ 4 ملیار ساڵ له‌ زه‌وییه‌وه‌ دروست بووه‌.
زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌یڤیس له‌ دوای توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ مانگ له‌ دوای خۆپێداكێشانی هه‌ساره‌یه‌كی تازه‌ دروست بوو به‌ زه‌ویدا به‌ر له‌ (4.5) ملیار ساڵ پێش ئێستا دروست بووه‌.
ئه‌و زانایانه‌ له‌و بڕوایه‌دان كه‌ خۆپێداكێشانه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ كه‌ به‌س بووه‌ بۆ دروستبوونی هه‌ورێك كه‌ به‌ ساینیستیا(synestia)ناسراوه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ دواتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ مانگ دروست بێت، ئه‌و بازنانه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك به‌ردی زۆر گه‌رم پێكهاتووه‌ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ یه‌كتر یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ پێكهاتنی مانگ.
ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ مانگ له‌ ناو زه‌وییه‌وه‌ دروست بووه‌، ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌كه‌مان وه‌ك هه‌ورێكی به‌ردی گه‌رمی هه‌ڵمكردوو بووه‌، ئه‌میش به‌ هۆی ئه‌و خۆپێداكێشانه‌ی كه‌ باسكرا و مانگ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی نێوان 4 بۆ 6 هه‌زاری فه‌هره‌نهایت دابووه‌، به‌مه‌ش مانگ پێكهاته‌كه‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ بۆ مایه‌وه‌ و توخمه‌ هه‌ڵمكراوه‌كانی له‌و پله‌ گه‌رمییه‌ به‌رزه‌دا له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش باشترین ڕاڤه‌یه‌ بۆ ئه‌و پێكهاته‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ مانگ ئێستا هه‌یه‌تی.
ئه‌م تیۆره‌ دژی تیۆرێكی پێشتره‌ كه‌ ده‌یوت» مانگ له‌ئه‌نجامی خۆپێداكێشانی هه‌ساره‌یه‌ك كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی مریخ بووه‌ و ناوی ( سیا) بووه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی دروست بووه‌».
(ساره‌ ستیوارت) مامۆستا له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا دیڤیس له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی» ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ ڕوخساره‌كانی مانگ ڕاڤه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر تێگه‌یشتنی زۆر زه‌حمه‌ت بوو».
وتیشی» مانگ له‌ڕووی كیمیاییه‌وه‌ له‌زه‌وی ده‌چێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازییدا و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ نمونه‌ی یه‌كه‌مه‌ كه‌ بتوانرێت كه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی پێكهاته‌ی مانگدا وه‌ك یه‌ك بن».
(سیمۆن لۆك) كه‌ كچه‌ خوێندكارێكی زانكۆی هارڤارده‌، تیۆری (synestia) داناوه‌ و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریانخستووه‌ كه‌ زه‌وی و مانگ وه‌ك یه‌كن، به‌ڵام مانگ هه‌ندێك توخمی ئایزۆتۆپی كه‌متره‌ وه‌ك پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مس، كه‌ ئه‌و توخمانه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی بڵاون و هه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌شدا هێشتا مشتومڕ له‌سه‌ر درووستبوون و پێكهاته‌ی مانگ به‌رده‌وامه‌‌و زانایان و ناوه‌نده‌ زانستییه‌ گه‌ردونناسییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ توێژینه‌وه‌ بۆ زانینی ڕاستیی دروستبوون وپێكهاته‌ی مانگه‌ تاقانه‌كه‌ی زه‌وی.
سه‌رچاوه‌: RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...