سەرەکی » زانست » زه‌وییه‌كی زه‌به‌لاح له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌

زه‌وییه‌كی زه‌به‌لاح له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌

زاناكانی په‌یمانگای زانسته‌كانی زه‌وی‌و هه‌ساره‌كان له‌ په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژیی تۆكیۆ،له‌ نزیك كۆمه‌ڵه‌ی خۆر (15) هه‌ساره‌ی نوێیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی سارددا ده‌سوڕێنه‌وه‌ كه‌ به‌ گرگنی سوور ناسراوه‌.
ئه‌و زانایانه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌سارانه‌دا هه‌ساره‌یه‌كی زه‌به‌لاح(super-Earth)ێكیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی زه‌وییه‌ و ناویان ناوه‌ (K2-155d)و پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ئاو له‌ دۆخی شلدا له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی ژیانی تێدا بێت.
زاناكان ده‌ڵێن» زه‌وییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ سێ مانگی هه‌یه‌ و یه‌كێكیان زۆر دره‌وشه‌داره‌، هه‌روه‌ها، خودی زه‌وییه‌كه‌ قه‌باره‌كه‌ی (1.6)ی هێنده‌ی زه‌وییه‌كه‌ی خۆمانه‌».
(تیرویۆكی هیرانۆ) سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژێنه‌وه‌یه‌ وتی» ناتوانین به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین كه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ نوێیه‌ی 200 ساڵی تیشكیی لێمانه‌وه‌ دووره‌ شیاوه‌ بۆ ژیان، تا به‌ ته‌واوی له‌ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌‌و پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ نه‌كۆڵینه‌وه‌ كه‌ هه‌ساره‌كان و زه‌وییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌توێژینه‌وه‌ و لێووردبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌».
هیرانۆ وتیشی»له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ماندا لاسایی دۆخی ئه‌و سوپه‌ر زه‌وییه‌مان كرده‌وه‌ و گریمانه‌ی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ به‌رگه‌ هه‌وا و پێكهاته‌ی هه‌ساره‌كه‌ له‌زه‌وی ده‌چێت، تا ئێستاش نه‌مانتوانیووه‌ ڕاستیی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین».
یه‌كێك له‌ده‌ره‌نجامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و لاساییكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و 15 هه‌ساره‌یه‌ی به‌ ده‌وری گرگنه‌ سووره‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری خۆمانیا هه‌بێت.
گرگنی سووریش ئه‌ستێره‌یه‌كی سووری ڕێژه‌ییه‌یه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌ستێره‌كان باوتره‌ له‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشاندا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی تایبه‌ت به‌چاودێریی هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر (TESS)ی سه‌ر به‌ ناسا، كه‌ بڕیاره‌ له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا بخرێته‌ كار، دكتۆر تیرویۆكی هیرانۆ و تیمه‌كه‌ی هیواخوازن كه‌ هه‌ساره‌ی زیاتر بدۆزرێته‌وه‌ و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی دروست بوونی ئه‌و هه‌سارانه‌ و ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌توانن له‌ فه‌زاو له‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی ببنه‌ هانده‌رێك بۆ ژیان؟.

سه‌رچاوه‌: Sky news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...