سەرەکی » وەرزش » هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵه‌وانی عیراقه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵه‌وانی عیراقه‌

یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مێژووییه‌كی گه‌وره‌و پڕشنگداری نووسییه‌وه‌و توانی له‌ شاری به‌غداوه‌ به‌ نازناوی خولی باسكه‌ی‌ یانه‌كان عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌.
یانه‌ی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی‌ كچانی یانه‌كانی عیراق كردو دوای ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك یاری و پێشكه‌ش كردنی ئاستی سه‌رنجڕاكێش و تۆماركردنی چه‌ند بردنه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی.
له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵی شه‌عب و به‌ ئاماده‌بوونی عه‌بدول حسێن عه‌بتانی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق رووبه‌ڕووی كچانی یانه‌ی‌ ئه‌كادی شاری هه‌ولێر بۆوه‌و توانیشی یارییه‌كه‌ی‌ به‌ جیاوازی 4 خاڵ لێ بباته‌وه‌.
یارییه‌كه‌ له‌ نێوان 2 یانه‌كه‌ ئاستی به‌رزی به‌خۆوه‌ بینی كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ كاته‌كانی یارییه‌كه‌ یه‌كسانبوون و له‌ كۆتاییشدا كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی رزگار ره‌ئوفی راهێنه‌ری دیاری كوردستان و عێراق یارییه‌كه‌یان به‌ 63 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 59 خاڵ برده‌وه‌و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه‌.

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*