سەرەکی » زانست » یه‌كه‌مین ته‌كسی فڕیوی بێ شۆفێر له‌ ئێرباسه‌وه‌

یه‌كه‌مین ته‌كسی فڕیوی بێ شۆفێر له‌ ئێرباسه‌وه‌

دوای دو ساڵ له‌ كاری قورس، پسپۆڕانی كۆمپانیای (ئێرباس) یه‌كه‌مین ته‌كسی فڕیوی بێ شۆفێریان تاقیكرده‌وه‌. ئه‌وته‌كسییه‌ فڕیوه‌ كه‌ ناوی (ئالفا یه‌ك)ی لێنراوه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ی (ڤاهانا).
كۆمپانیای ( ئیرباس)ی فه‌ره‌نسی ئه‌ڵمانیی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی یه‌كه‌مین گه‌شتی ته‌كسیی فڕیوی بێ فڕۆكه‌وانی ناسراو به‌ (ئه‌لفا یه‌ك)ی بڵاوكرده‌وه‌،
ئه‌م گه‌شته‌ش به‌شێك بووه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كه‌ مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوو بۆ ئه‌و ته‌كسییه‌ كراوه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌ندلتۆن له‌ ویلایه‌تی ئۆریگۆنی ئه‌مریكا.
له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ته‌كسییه‌كه‌ بێ شۆفێر ماوه‌ی 53 چركه‌ له‌ به‌رزایی 5 مه‌تر فڕیوه‌، گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌نیازن له‌قۆناغه‌كانی داهاتوودا توانای فرۆكه‌كه‌ تاقیبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بگاته‌ شوێنی ده‌ستنیشانكراو، به‌ پێی پێگه‌ی كۆمپانیاكه‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی ته‌كسییه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (6.2)مه‌تر پانی و (5.7) مه‌تر درێژیی و(2.8) مه‌تر به‌رزیی، هه‌ره‌وه‌ها فڕۆكه‌كه‌ ده‌توانێت بارێك هه‌ڵبگرێت كه‌ كێشه‌كه‌ی 745كیلۆ گرامه‌ و ته‌نها یه‌ك كوشنی هه‌یه‌ واته‌ ته‌نها یه‌ك سه‌رنشینی تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌ كاره‌با كارده‌كات و هه‌شت په‌روانه‌ی هه‌یه‌ و به‌ ستونیش ده‌فڕێت.
پێویسته‌ بوترێت فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا له‌ سه‌دا هه‌شتی وزه‌ی پاترییه‌كانی به‌كار هێناوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت فڕۆكه‌كه‌ توانای زۆره‌ ،
شیاوی باسه‌، ئالفا یه‌ك له‌ ساڵی 2016دا گه‌شه‌ی پێدرا و بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2020 دا ئێرباس بخرێته‌ بازاره‌وه‌

سه‌رچاوه‌ : DW

print

 103 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*