سەرەکی » وەرزش » به‌رگریكارێكی لیڤه‌رپوڵ تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

به‌رگریكارێكی لیڤه‌رپوڵ تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند جویل ماتیپ-ی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ به‌هۆی پێكان له‌ رانیدا تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یارییه‌ك به‌درێسی یانه‌كه‌وه‌ ناكات.
ماتیپ له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كریستال پاڵاس له‌رانیدا دووچاری پێكان بوو، هه‌رچه‌نده‌ تا كۆتایی یارییه‌كه‌ش به‌رده‌وام بوو له‌ یاریكردن به‌ڵام ده‌ركه‌وت پێكانه‌كه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌.
ماتیپ دوای یارییه‌كه‌ هه‌ستی به‌ ئازار كردوه‌و داوای كردوه‌ پشكنینی بۆ بكرێت، دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.
به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی یۆرگن كلۆپ له‌ هێڵی به‌رگری زیاتر ده‌بێت و ده‌بێت له‌ پاڵ ڤان دایك یاری به‌ لۆڤرین یاخود كلاڤان بكات كه‌ ئاستیان وه‌كو پێویست نییه‌.

print

 113 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*