سەرەکی » ئاراستە » ״ببنە رێنیشاندەری هاووڵاتیان״

״ببنە رێنیشاندەری هاووڵاتیان״

سەرجەم رۆژنامەنووسان‌و راگەیاندنكاران، رووناكبیران‌و ئەهلی قەڵەم
بەسڵاوێكی گەرمەوە، خۆم بەبەختەوەر دەزانم بەبۆنەی یادی پڕشكۆی نۆبەرەی یەكەم رۆژنامەی كوردی لە22/ی نیسانی 1898 لەسەر دەستی (میقداد میدحەت بەدرخان) لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر، كەوەك وەرچەرخانێكی مێژوویی لەبواری گەشەپێدانی پەروەردەو فێركردن، برەودان بەزانست‌و رۆشنبیری، بەتایبەت بۆ گەلی كورد لەو سەردەمی تاریكی‌و ئاستی نزمی خوێندەواری‌و نائاشنا بەمێژووی خۆی وەك گەلێكی ستەمدیدەو ژێردەستەو خاك داگیركراوی ئایندە نادیار، لەڕیزبەندییەكانی پێشەوەی قۆناغەكانی شۆڕشی پەروەردەو فێركردنی گەلی كورد، ئەژماردەكرێت.
ئێستاش لەپاش تێپەڕبوونی 120 ساڵ بەسەر ئەو رۆژە پرشنگدارەدا، كەتیایدا میدیاو بواری رۆژنامەگەری بەتایبەت لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 بەدواوە هەورازو نشێوی سەخت‌و پێشكەوتنی بەرچاوی بەڕێكردووە، لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بەگشتی‌و دەربازبوونی خەڵك‌و هەرێمەكەمان لەدۆخی چەقبەستووی سیاسی‌و دارایی؛ بەتایبەت، بەڕەچاوكردنی ئیتیكی رۆژنامەوانی‌و لەنێو بازنەی بەرفراوانی ئازادیی رادەربڕین، وەك ئەركێكی پیرۆز بۆ هاونیشتمانیان ببنە رێنیشاندەرو لەسەر راستەڕێیەكان ئاڕاستەیان بكەن، هاوكارو پشتیوانی دەزگا حكومییەكان بن، بەتایبەت بۆ ئەم قۆناغە ئاڵۆزو هەستیارەی ئێستا كەهەرێمەكەمانی پیادا گوزەردەكات، سەرباری بەربەست‌و ئاستەنگەكان بێسڵەمینەوە هەڵەو كەموكوڕییەكان، بخەنەڕوو.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەتەواوی رۆژنامەنووسان‌و میدیاكاران بەهەموو رەنگ‌و دەنگە جیاوازەكانەوە دەكەم.
هەمیشە شادو سەربەرزو سەركەوتووبن

حاكم قادر حەمەجان
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)‌و
لێپرسراوی هەردوو مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی‌و چەمچەماڵ

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یوسف و تۆفیقی ئـەحمەد شەماڵ

نەوزاد كەریم لەگەڵ كۆتایی ئەو شەوە درێژو ساردەی كەپاش رێگا ...