سەرەکی » ئاراستە » كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ په‌یامی‌ مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا

سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ له‌ نه‌ینه‌وا:

كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ په‌یامی‌ مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا

ئەمجارە ده‌نـگی‌ یه‌كێتی‌ له‌ نەینەوا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوو زیاتر دەبێت
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی‌ له‌و پارێزگایه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت، كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ هه‌مان په‌یامی‌ مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتووه بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ نه‌ینه‌وا و ئه‌وان جێگای‌ بڕوا و متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگاكه‌ن.
حسێن حه‌سه‌ن نه‌رمۆ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو لیستی‌ 162ی یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ته‌ئكید له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بتایبه‌تی‌ بۆ پارێزگایه‌كی‌ وه‌ك نه‌ینه‌وا كه‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئایین و نه‌زهه‌بێكی تێدایه‌، بۆیه‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ك پێشتر له ‌لایه‌ن مام جه‌لال-ه‌وه‌ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ كاتی‌ ده‌رچونی‌ تیمه‌كی یه‌كێتی‌ له‌و هه‌ڵبژارنه‌ له ‌به‌غدا كارده‌كه‌ین بۆ مافی ئه‌و پێكهاتانه‌.
وتیشی: هه‌روه‌ها لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیان لێكه‌وتوان بۆیه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌و پارێزگایه‌، خه‌ڵكی‌ موسڵیش باش ده‌زانن كه‌ له‌ رابردوو یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان چۆن داكۆكیكار بووه‌ له‌ مافه‌كانیان، بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری موسڵ به‌ په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی ده‌نگدان بێت و ده‌نگ به‌ لیستی‌ یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان ژماره‌ 162 بده‌ن.
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی موسڵ راشیگه‌یاند: دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ 2003 ئه‌وه‌ یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان بووه‌ به‌ردةوام له ‌ناو خه‌ڵك بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌ش جگه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراقی، یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ خۆی چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كانی‌ ئه‌و پارێزه‌گایه‌ ئه‌نجامداوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هیچ جیاوازییه‌كی‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كان نه‌كردووه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: ئێستا له‌ناو جه‌ماوه‌ری شاری موسڵ و ده‌وروبه‌رین خه‌ڵكی‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ یه‌كێتی‌ له‌ رابردوو چۆن هاوكار و پشتیوانی‌ خه‌ڵكی‌ بووه‌، بۆیه‌ به‌ په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بده‌ن، كه‌ لیستی‌ 162ی شه‌هیدان و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكه‌.
باشی له‌وه‌شكرد: ئێمه‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانمان كه‌ ژماره‌یان 59 كاندیده‌ خه‌ڵكی‌ به ‌توانا و پسپۆڕن و جگه‌ له‌ كورد نوێنه‌ری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كانی‌ تێدایه‌ و هیچ جیاوازیه‌كمان له‌ نێوانیان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ جێگای‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ موسڵن و دڵنیاین كه‌ ده‌نگی‌ یه‌كێتی‌ له‌و سنووره‌ زیاتر ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یوسف و تۆفیقی ئـەحمەد شەماڵ

نەوزاد كەریم لەگەڵ كۆتایی ئەو شەوە درێژو ساردەی كەپاش رێگا ...