سەرەکی » مانشێت » یه‌كێتی‌ بوونم شانازییه‌

یه‌كێتی‌ بوونم شانازییه‌

كارزان سادق*

یه‌كێتی‌ بوونم شانازییه‌
مێژووم پڕ سه‌رفرازییه‌
من یه‌كێتیم مێژووم دیاره‌
شاهێده‌ زیندان .. سێداره‌
پێكهاته‌ی‌ چینی‌ هه‌ژارم
ساده‌و ساكارو دیارم
یه‌كێتیه‌كه‌ی‌ مام جه‌لالم
زاڵم به‌سه‌ر دوژمنی‌ زاڵم
خاوه‌نی‌ بێشوماری‌ شه‌هیدم
مێژوو ده‌ڵێ من شاهیدم
له‌ كوێستان شه‌هید كوێستانیم
له‌گه‌رمیان خالید گه‌رمیانیم
ئه‌دی‌ شا شه‌هید ئارامم؟
ئه‌دی‌ برایم عه‌زۆی‌ به‌سامم؟
وه‌فای‌ دكتۆر خالیدو هاوڕێكانم
یادی‌ رێباز مه‌لا سلێمانم
چه‌نده‌ بنووسم بێ كۆتاییه‌
چونكه‌ خه‌باتنامه‌م خوێناوییه‌
كاكه‌ شێركۆو حسێن مه‌نسوور
مامه‌ڕیشه‌ی‌ ئازاو جه‌سوور
من خاوه‌نی‌ مام جه‌لال-م
چرای رۆشنی‌ هه‌موو ماڵم
خاوه‌ن به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وم
دانام ، زانام ، هه‌ر پێشڕه‌وم
من كه‌ خاوه‌نی‌ رابردووم
له‌سه‌ر پێمه‌ بۆ داهاتووم
خاوه‌ن رێبازی‌ مامم
دامه‌زراوی‌ وڵاتی‌ شامم
نه‌ شاخ ماوه‌ خوێنم له‌سه‌ر نه‌ڕشتبـێ
نه‌ زیندان هه‌یه‌ ده‌ستم تێیدا نه‌به‌ستبـێ
ناسناوم حزبی‌ شه‌هیدانه‌
وڵاتم ئه‌نفالستانه‌
من ده‌مه‌وێ به‌رده‌وام بم
ده‌بێ له‌سه‌ر رێچكه‌ی‌ مام بم
به‌ڵام به‌بێ ئیوه‌
هه‌رگیز ناڕۆم من به‌ڕێوه‌
*كادری‌ یه‌كێتی‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 14ی‌ كۆیه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر شێخمووس:لە رۆژئاڤا كورد كارتی گرنگی سیاسی لەبەردەستە

عومەر شێخمووس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: لە ...