سەرەکی » مانشێت » په‌یامی كاندیده‌كانی لیستی 162 له‌ دهۆك و نەینەوا

په‌یامی كاندیده‌كانی لیستی 162 له‌ دهۆك و نەینەوا

راپۆرت: ته‌ها عه‌بدوڵڵا

كه‌مال تاهیر سه‌عید دۆسكی : كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ جێگای‌ بڕواو متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ بادینانن

كه‌مال تاهیر سه‌عید دۆسكی كاندیدی ژماره‌ 7 له‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بازنه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆك به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند: من وه‌ك كاندیدێك له‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان داوا له‌ دنگده‌رانی‌ پارێزگای‌ دهۆك ده‌كه‌ین ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ده‌ستنیان بكه‌ن و له‌ به‌غدا داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانیان بكات.
وتیشی:كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ جێگای‌ بڕواو متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ بادینانن ، چونكه‌ له‌ رابردوودا هیچ گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌میه‌كیان نه‌كردووه‌، منیش وه‌ك كاندیدێك له‌و پارێزگایه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ هاوڵاتیان به‌ده‌ست بهێنم ده‌توانم له‌بواری ژن و منداڵ و كۆمه‌ڵگا خزمه‌ت بكه‌م و كار بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ ده‌كه‌م كه‌ پێویسته‌ له‌و بواره‌ ده‌ربچێت.

كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلێمان: سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ 162 كاركردنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستور

كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلێمان ژماره‌ 17 له‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بازنه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆك به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند: من وه‌ك كاندیدێك ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ دهۆك به‌ده‌ستبهێنم كارده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستور و ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ مافه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
وتیشی: كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ن ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و ببنه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵكی‌ بادینان له‌ به‌غدا، چونكه‌ پێشتر خه‌ڵكی‌ تر تاقیكراوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی‌ زۆرترین كورسی ده‌ستكه‌وتی‌ زیاتر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست ده‌هێندرێت.

هه‌رێم ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵا سیان: كارده‌كه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.
هه‌رێم ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵا سیان كاندیدی ژماره‌ 21 له‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بازنه‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند:به‌و پێیه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانین ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری مه‌خموور و سنوری پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ده‌ست بهێنم كارده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140ی ده‌ستوری عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.
وتیشی: هه‌روه‌ها كارده‌كه‌م بۆ بوژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ له‌ناوچه‌كه‌ ، چونكه‌ ناوچه‌كی‌ كشتوكاڵیه‌ و زه‌ویه‌كی‌ به‌ پیتی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و ناوچانه‌ زیاتر ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بگه‌رێته‌ زێدی باب و باپیری خۆیان.
راشیگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌و هێزه‌ بوو كه‌ له‌كاتی‌ ته‌نگانه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ خۆی جێنه‌هێشت و له‌رووداوه‌كانی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی‌ مه‌خموور و شه‌نگال له‌ته‌نیشت خه‌ڵكه‌ی‌ مایه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك لیستی‌ 162 دڵنیاین كه‌ متمانه‌ی‌ ته‌واوی جه‌ماوه‌ری سنوره‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنین و ده‌بینه‌ تیمێكی‌ به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدا داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانیان بكات.

خه‌تتاب مه‌حه‌مه‌د عه‌لی شێروانی‌: كار بۆ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ و خوێندنگا و باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاره‌ییه‌كانی‌ ئاو و كاره‌با وشاره‌وانیه‌كان ده‌ده‌م
خه‌تتاب مه‌حه‌مه‌د عه‌لی شێروانی‌ كاندیدی ژماره‌ 25له‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بازنه‌ی‌ نه‌ینه‌وا به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك كاندیدانی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان خۆمان به‌ خه‌مخۆر و خزمه‌تكاری خه‌ڵك زانیوه‌، بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ جه‌ماوه‌ری سنوری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنیان بۆ لیسته‌كه‌ی‌ مام جه‌لال دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌نگی پێبده‌ن و بیكه‌ن به‌ نوێنه‌ری خۆیان له‌ به‌غدا،منیش وه‌ك كاندیدێك له‌و لیسته‌ له‌كاتی‌ سه‌ركه‌وتنم كار بۆ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ و خوێندنگا و باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاره‌ییه‌كانی‌ ئاو و كاره‌با وشاره‌وانیه‌كان ده‌ده‌م.
وتیشی:خه‌ڵكی‌ سنوری مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری زۆر سسته‌م و غه‌دریان لێكراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ده‌ست بهێنم كارده‌كه‌م بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌م هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بدۆزینه‌وه‌ و له‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان و كه‌رتی‌ تایبه‌ت كار بۆ دامه‌زراندیان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌موو شتێك زیاتر بۆ خه‌ڵكی‌ ئه‌م سنوره‌ گرنگه‌ ئارامی‌ و ئاسایشه‌ ، چونكه‌ له‌ رابردوو خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ تویشی چه‌ندین كێشه‌ و ئاسته‌نگ هاتوون ، بۆیه‌ كارده‌كه‌م بۆ سه‌قانگیری ئاسایش و دوركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانی له‌ناوچه‌كه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...