سەرەکی » ئابووری » گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شوتی لەهەرێم

گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شوتی لەهەرێم

هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری زاخۆ، لە قەزای بەردەڕەش گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شوتی لە كوردستان دروست دەكات و بە وتەی خۆشی رۆژانە 400 تۆن، بەرهەمی شوتی دەخاتە بازاڕەكانی كوردستانەوە.

100 كرێكار كاری تێدا دەكەن
عەلی عومەر، لە گوندی تۆبزاوەی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سەر رووبەری 700 دۆنم زەوی، دەستی بە پڕۆژەی چاندنی شوتی كردووەو بە وتەی خۆی رۆژانە 100 كرێكار كاری تێدا دەكەن.
ئەو بە كەناڵی ئاسمانیی كوردسات نیوزی راگەیاندوە: بیرۆكەی ئەم پڕۆژەیە لەوە سەرچاوە دەگرێت، كە لە ماوەی رابردوو كاری بازرگانیم دەكرد و شوتیم لە توركیاوە دەهێنایە كوردستان، بەڵام كە بینیم كارەكە زۆر ئاسانە، بیرم لەوە كردەوە خۆم دەست بە چاندنی شوتی بكەم، چونكە هەم ئاو و هەوای كوردستان لەبارە، هەمیش خەڵكانێكی زۆریش دەتوانن لەو پڕۆژەیە سودمەند بن.

بە تامتر و هەرزانترە
عەلی عومەر ئاماژە بەوە دەكات، كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرهەمی شوتی بەردەڕەش دەكەوێتە بازاڕ، كە رۆژانە 400 تۆن بەرهەمی دەبێت.
ئەو بازرگانە باس لەوە دەكات، ئەگەر بێت و پڕۆژەی لەو جۆرە لەكوردستان ئەنجام بدرێن، ئەوا رێژەی بێكاری كەمتر دەبێتەوە، ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم شوتیانەی ئێمە لە شوتی هاوردەی ئێران و توركیا بە تامتر و هەرزانترە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...