گۆڵدن سته‌یت واریۆرزی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا یاری حه‌وته‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی له تیپی هیوستن رۆكێتس برده‌وه‌و بوو به پاڵه‌وانی ناوچه‌ی خۆرئاوا‌و سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئێن بی ئه‌ی كه وابڕیاره رووبه‌ڕووی كلیفلاند كاڤالێرز بێته‌وه كه ئه‌مه دووباره كردنه‌وه‌ی یاری كۆتایی 3 وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌یه.
له یاری حه‌وته‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا تیپی هیوستن رۆكێتس به پاڵپشتی یاریگاو هانده‌ران میوانداری تیپی گۆڵدن سته‌یتی كرد‌و یارییه‌كه‌ش به 101 خاڵ به‌رامبه‌ر به 92 خاڵ به سوودی گۆڵدن سته‌یت كۆتایی هات به‌مه‌ش به 4 بردنه‌وه به‌رامبه‌ر به 3 بردنه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی ئێن بی ئه‌ی.
هیوستن له یارییه‌كه‌دا له تواناكانی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی بێ به‌ش بوو ئه‌ویش كریس پۆڵ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌جیاوازی 11 خاڵ پێشكه‌وتن، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م ئاستی یارییه‌كه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بۆوه‌و له‌كۆتایی گۆڵدن سته‌یت توانی یارییه‌كه به‌جیاوازی 11 خاڵ بباته‌وه.
2 ئه‌ستێره‌كه‌ی واریۆرز هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه بوون كه كیڤن دۆرانت 34 خاڵی تۆماركرد و ستیفن كوریش توانی 27 خاڵ تۆماربكات، له‌به‌رامبه‌ردا جیمس هاردنی ئه‌ستێره‌ی هیوستن 32 خاڵی تۆماركرد.
57 جار بینراوە