سەرەکی » ئابووری » هەرێم و بەغدا رێكدەكەون

«مەرزی پەروێزخان دەبێتە دووەم»

هەرێم و بەغدا رێكدەكەون

هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عیراق لەسەر گومرگ‌و خاڵە سنوورییەكان رێكدەكەون‌و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومركی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: بەیەكخستنی پێناسەكان، كێشەی خاڵە سنوورییەكان چارەسەردەبێت.

پێناسەی گومرگی
عەبدولقادر عەبدوڵڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایگەیاند، دانوستان‌و گفتوگۆی بەردەوامی ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا بۆ بابەتی گومرگی‌و خاڵە سنوورییەكان پێكهێنراوە بەردەوامە، پێناسەی گومرگیش لەبەر ئەوەی رێژەكەی زۆرە تائێستا كارەكانیان كۆتایی نەهاتووە.
وتیشی:»ئێمە سەردانی بەغدامان كردووە، بڕیاریشە بەمزوانە وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات‌و چاوەڕوانین، بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر پێناسەی گومرگی بدرێت‌و رێكەوتن ئیمزا بكرێت.»
جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژەی بۆئەوەشكرد، كە بەكۆتاییهاتنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی، كێشەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان چارەسەر دەكرێت‌و تەنها كێشەی خاڵە سنوورییەكان پێناسەی گومرگییە، بەیەكلابوونەوەی ئەو كێشەیەش، گرفتی خاڵە سنورییەكانی هەرێم نامێنێت، دوای ئەوەی پێناسەكانیش یەكخرا، لەقۆناغی دووەمدا هەوڵی بەئەلیكترۆنیان دەدەدرێت.

دەروازەی پەروێزخان
لەلایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەری رێگاوبان‌و گواستنەوەی وشكانی پارێزگای كرماشان رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 16 ترانزێتی كاڵای ئێران، لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە كراوەو بەو هۆیەشەوە بۆتە دووەم گەورە دەروازەی سنووری ئێران بۆ ترانزێت.
بەهمەن خەسرەوانی بەڕێوەبەری رێگاوبان‌و گواستنەوەی وشكانی پارێزگای كرماشان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 32 دەروازەی سنووری وشكانی‌و 10 دەروازی سنووری ئاوی لەئێراندا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەندەری شەهید رەجائی لەپلەی یەكەمدایە بۆ ترانزێتی كاڵاو پەروێزخانیش لەپلەی دووەمدایەو دوای ئەویش سنووری بازرگان‌و باشماخ دێن.
بەپێی راپۆرتەكانی ئیدارەی گەمرگی پەروێزخان، رۆژانە 800 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەئێرانەوە كاڵا بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازنەوەو رێژەی لەسەدا 50ی كاڵای نا نەوتی ئێران لەو سنوورە هەناردە دەكرێت، لەبەرامبەریشدا رۆژانە لەو سنوورەوە نزیكەی 500 تانكەری نەوت لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەرەكانی باشووری ئێران دەگوازرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...