سەرەکی » ئابووری » روونكردنەوەیەک لەبارەی وەرگرتنی عمولەی عەلوەكانەوە

«رۆژانە یەك تۆن بەرهەمی سەوزەو میوە»

روونكردنەوەیەک لەبارەی وەرگرتنی عمولەی عەلوەكانەوە

پارێزگای سێمانی لە رۆژێكدا پێویستی بە یەك تۆن بەرهەمی سەوزەو میوە هەیەو لەم وەرزەدا بەروبوومی ناوخۆیی 25%ی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات، قائیمقامیەتی سلێمانیش پلانی پاڵپشتیكردن لە بەروبوومی ناوخۆیی فراوانتر دەكات.
هاوكات قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بڕیاری وەرنەگرتنی «عمولە» پارەی ساغكردنەوەی بەرووبوم لە جوتیاران بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەو مەبەست لە بڕیارەكە بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و زیادكردنی ئاستی بەرووبومی ناوحۆییە.

وەرزی پێگەیشتنی بەربوومی ناوخۆییە
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبوومی ناوخۆیی‌و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەروبوومی هاوردەكراو و بەروبوومی خۆماڵیدا، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی راگرتنی هاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبوومی سەوزەو میوەی ناوخۆیی‌و ئەو بەروبوومانەش كرا كە لەوڵاتانی دەوروبەرەوە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبوومی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: هەموو جۆرە هاوكاری‌و كارئاسانییەك پێشكەش بە جووتیاران دەكەن بەتایبەت لەم وەرزەدا كە وەرزی پێگەیشتنی بەربوومی ناوخۆییە.

25% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات
لەكۆبوونەوەی راگرتنی هاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی ئەوەش خرایەڕوو كە پارێزگای سێمانی لە رۆژێكدا پێویستی بە یەك تۆن بەرهەمی سەوزەو میوە هەیەو لە مانگێكشدا پێویستی بە 30 تۆن هەیە، لەم وەرزەدا بەروبوومی ناوخۆیی 25% پێداویستی بازاڕ دابیندەكات، چاوەڕێ دەكرێت لە مانگەكانی داهاتوودا بەروبوومی ناوخۆیی لە سەوزەو میوە زیاتر لە 80% پێداویستی بازاڕ دابینبكات، قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: پلانی پاڵپشتی كردن لە بەروبوومی ناوخۆیی فراوانتر دەكەن‌و هەموو جۆرە كارئاسانییەك پێشكەش بە جوتیاران دەكەن.

وەرنەگرتنی «عمولە»
لەلایەكی دیكەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بڕیاری وەرنەگرتنی «عمولە» پارەی ساغكردنەوەی بەرووبوم لە جوتیاران بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەو مەبەست لە بڕیارەكە بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و زیادكردنی ئاستی بەرووبومی ناوحۆییە.
لە روونكردنەوەیەكدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە: بڕیاری وەرنەگرتنی «عمولە» پارەی ساغكردنەوەی بەرووبووم لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی بەتەنیا بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی نییە، بەڵكو بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە
قائیمقامی سلێمانی لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێویستە هەموولایەك پابەند بن بەبڕیارەكەوە چونكە لە بەرژەوەندی گشتیدایەو پاڵپشتی جوتیاران دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبوومی ناوخۆیی‌و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە عەلوەی سلێمانی، دەشڵێت:»بڕیارەكە وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت‌و هەر كاسبكارێك پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكرێتەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...