رۆژی 14/6/2018-ی ئاینده كاروانی یارییه‌كانی مۆندیالی روسیا- 2018 ده‌كه‌وێته ڕێ.
دیاره مۆندیالی روسیا 21-همین مۆندیاله رێكده‌خرێت، یه‌كه‌مین مۆندیال ساڵی 1930 له ئۆرۆگوای رێكخراو ئۆرۆگوای جامه‌كه‌ی برده‌وه، دوا مۆندیالیش كه مۆندیالی ژماره 20 بوو له به‌رازیل ساڵی 2014 رێكخراو مانشافت جامه‌كه‌ی بر ده‌وه.
له‌م ژماره‌یه‌وه تا رۆژی ده‌ستپێكردنی مۆندیال، هه‌رجاره‌و له ژماره‌یه‌كی ستادیۆمدا تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له هه‌ڵبژارده به‌ناوبانگ و به‌هێز و خاوه‌ن مێژووه‌كانی ئه‌م بۆنه وه‌رزشییه گرنگه‌ی جیهان، هه‌روه‌ها تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌و چۆنییه‌تی ئاستی تیپه‌كه‌و یاریزانه‌كانی و چۆنییه‌تی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م مۆندیاله.
٤
به‌رازیل
یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌رازیل ساڵی 1914 دامه‌زراوه، ساڵی 1923 بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتیی نێو ده‌وڵه‌تی تۆپی.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌وڵه‌مه‌ندترین و خاوه‌نی زۆرترین سه‌روه‌رییه له مۆندیالدا كه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تر ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ی نییه.
ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه خاوه‌نی 5 جامی مۆندیاله (1958، 1962، 1970، 1994، 2002)، به‌شداریی سه‌رجه‌م مۆندیاله‌كانی كردووه، هیچ مۆندیالێك نه‌بووه ئاماده نه‌بووبێت، جگه‌له‌وه‌ی خاوه‌نی پێنج جامی مۆندیاله، هه‌ردوو مۆندیالی 1950 و 1998 یش دووه‌م بووه، هه‌ردوو مۆندیالی 1938 و 1978 یش سێیه‌م بووه و هه‌ردوو مۆندیالی 1974 و 2014 –هش چواره‌م بووه، له‌سه‌رجه‌م مۆندیالهكانیشدا كه‌به‌شداریی كردووه 104 یاریی كردووه (70 بردنه‌وه، 17 یه‌كسان، 17 دۆڕاندن) ی هه‌یه.
16 ساڵه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له سه‌ر سه‌كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی مۆندیال خۆی نه‌بینیوه‌ته‌وه، له‌م مۆندیاله‌دا چاوی له‌وه‌یه خۆی له و سه‌كۆیه‌دا ببینێته‌وه و یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوهركهی و ئه‌و یارییه دۆستانانهیهی كردوونی هه‌موویان به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه سیلیساو له‌م مۆندیاله‌دا ئه‌سپی گره‌وه و پاڵێوراوێكی به‌هێزه بۆ بردنه‌وه‌ی جامی 21-همین مۆندیال.
تیتی
له‌ساڵی 2016-ه‌وه تیتی پۆستی راهێنانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی گرتۆته ده‌ست، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده بوو له‌پاڵاوتنی كیشوهرهكهیهوه بگاته مۆندیالی روسیا و پاش روسیای وڵاتی میوانداریكه‌ر دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م مۆندیاله بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روسیا وه‌ك وڵاتی میوانداریكه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداری ئه‌م مۆندیاله بووه.
تیتی پلانی یارییكردنی بریتییه له (4-3-3)، به‌م پلانه ئه‌نجامی زۆر باش و به‌رچاوی تۆمار كردووه و له‌كۆی 19 یاریی كه كردونی 15 یاریی بردۆته‌وه‌و 3 یاریی یه‌كسان بووه‌و یه‌ك یاریی دۆڕاندووه.
نه‌یمار
به‌رازیلییه‌كان له‌م مۆندیاله‌دا هه‌موو چاویان له‌سه‌ر نه‌یماری ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه و ستاری دیاری مۆندیالهكهشه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م ببێته پیلییه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی به‌رازیلییه‌كان و شه‌شه‌م جامی مۆندیالیان بۆ به‌رز بكاته‌وه.
نه‌یمار یه‌كه‌م گۆڵكه‌ری ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی بهرازیلییهكانهو 53 گۆڵی تائێستا بۆ هه‌ڵبژارده‌كه كردووه، به‌م ژماره گۆڵه‌ش چواره‌م گۆڵكه‌ری مێژوویی بهرازیلییهكانیشه و له‌ساڵی 2010-ه‌وه كه یاریی بۆ به‌رازیل ده‌كات له 83 یارییدا ئه‌و گۆڵانه‌ی بۆكردوون.
سه‌ركه‌وتن به‌یه‌كه‌می
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پاڵاوتنه‌كانی كیشوهرهكهیهوه به‌پله‌ی یه‌كه‌می گیشته مۆنیال، له‌كۆی 18 یاریی پاڵاوتن ته‌نیا یه‌ك دۆڕان و 5 یه‌كسانبوونی هه‌بووه، به كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ و به‌یه‌كه‌می گه‌یشته مۆندیال و 10 خاڵ له‌پێش ئۆرۆگوای دووه‌م و 13 خاڵ له‌پێش ئه‌رجه‌نتینی سێیه‌م و 14 خاڵیش له پێش كۆڵۆمبیای چواره‌مه‌وه بووه.
هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه (نهیمارو پاوڵینهۆ و گابریل خیسۆس) هه‌ریه‌كه‌و 6 گۆڵیان له‌و پاڵاوتنه‌دا بۆ به‌رازیل كرد‌و یه‌كه‌م تاسێیهم گۆڵكه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه بوون، كۆتینهۆ و ولیانیش هه‌ریه‌كه‌و 4 گۆڵیان بۆ به‌رازیل كردوو ئه‌مانیش چواره‌م تاپێنجه‌م گۆڵكه‌ری به‌رازیل بوون له‌و پاڵاوتنه‌دا.
پێكهاته‌ی به‌رازیل
تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل له‌م مۆندیاله‌دا بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه‌له یانه ناودارو به‌هێزه‌كانی به‌رازیل و ئه‌وروپا یاریی ده‌كه‌ن، له‌یارییه‌كانی پاڵاوتن و یارییه دۆستانهكانیشهوه تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئاشكرابووه‌و یاریزانه‌كانی به‌رده‌ستیشی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ن:
*گۆڵچی:ئه‌لیسۆن، كاسیۆ، ئیدیرسۆن.
*به‌رگری:دانیلۆ، مارسیلۆ، ڤاگنه‌ر، ماركینهۆس، میراندا.
*ناوه‌ند:فێرناندینهۆ، پاوڵینهۆ، ویلیان، كۆتینهۆ، ئه‌گۆستۆ، كاسمیرۆ.
*هێرشبه‌ر:فێرمینیۆ، تایسۆن، نه‌یمار، خیسۆس، كۆستا.
یارییه‌كانی به‌رازیل
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌م مۆندیاله‌دا له‌گروپی پێنجه‌می هه‌ڵبژارده بهشدارهكاندایه و هه‌ریه‌كه له سویسرا و كۆستاریكاو سربیا له‌گه‌ڵیدان.
*به‌رازیل یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر سویسرا ده‌كات و یارییه‌كه‌ش رۆژی 17/6/2018 ده‌بێت سه‌عات 9 ی شه‌و له‌یاریگای رۆستۆف.
*دووه‌م یارییشی 22/6 به‌رامبه‌ر كۆستاریكایه له‌یاریگای كریستۆڤسكی و سه‌عات 3 ی عه‌سر ده‌كرێت.
*دوا یارییشی لهگروپهكهیدا رۆژی 27/6 به‌رامبه‌ر سربیا ده‌بێت و سه‌عات 9 ی شه‌و له‌یاریگای ئهتكریتی ئه‌رینا له‌مۆسكۆ ده‌كرێت.
98 جار بینراوە