سەرەکی » کەلتوور » چاپکراوەکانی ئەحمەد شوکری کەوتە بەردەستی نەوەی نوێ

چاپکراوەکانی ئەحمەد شوکری کەوتە بەردەستی نەوەی نوێ

لەدووتوێی 611لاپەڕەدا چاپکراوەکانی ئەحمەد شوکری- د. شۆ، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی و نەوەی نوێ.
ئەم چاپکراوانە لەسەر ئەرکی خانەوادەکەی چاپ و بڵاوکراوەتەوەو لەسەرەتای کتێبەکەدا نووسیوویانە: بەرهەمە چاپکراوەکانی خوالێخۆشبووی باوکمان کە خۆی لە (11) بەرهەمدا دەبینێتەوە لەبەردستدا نەمابوون، ئێمە وەک خانەوادەی خوالێخۆشبوو پێمان باشبوو ئەو بەرهەمانە وەک خۆی بەبێ زیادکردنی لەبەرگێکی تەجلیددا بخەینەوە بەردەستی خوێنەران و نەوەی نوێ.
ئەو (11) بەرهەمەش لەچوارچێوەی ئەم کتێبەدا بڵاوکراونەتەوە بریتین لە: چیرۆکی شەڕی پشیلەو مشک، ئامۆژگاریی، پێبکەنە، مژدە بۆ گەلی عیراقی خۆشەویست، هەمەجۆر، بنچینەی شۆڕش، ئامۆژگاریی- بەرگی دووەم، تێکەڵاو- بەرگی یەکەم، دڵداریی- بەرگی سێیەم، بۆ خواو پێغەمبەر.

 672 جار بینراوە