سەرەکی » وەرزش » چاكا و شاكیری رانه‌گیران

چاكا و شاكیری رانه‌گیران

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ سزای هه‌ریه‌كه‌ له‌ گرانیت چاكا و شیردان شاكیری یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ سویسرای راگه‌یاند و بڕیاری دا ئه‌و 2 یاریزانه‌ رانه‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر سربیا هێمای سیاسیان به‌ده‌ستیان دروستكرد.
چاكا و شاكیری دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رامبه‌ر سربیا گۆڵیان كرد به‌ده‌ستیان هێمای هه‌ڵۆی دووسه‌ریان دروستكرد كه‌ سیمبولی وڵاتی ئه‌لبانیایه‌ و ئه‌و هێمایه‌شیان دژی هه‌ڵبژارده‌ی‌ سربیا كرد كه‌ پێشووتر ئه‌لبانیا و كۆسۆڤۆ كه‌ ئه‌و 2 یاریزانه‌ به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن ئازاری زۆریان به‌ده‌ست سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ چه‌شتووه‌.
ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌و 2 یاریزانه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا به‌ جۆرێك له‌ كۆسۆڤۆ ئاڵای وڵاتی سویسرا هه‌ڵكراو سربیاش له‌ رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی حكومه‌ته‌وه‌ ناڕه‌زایی له‌و ره‌فتاره‌ ده‌ربڕی و سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و 2 یاریزانه‌ له‌ فیفا تۆماركرد.
فیفاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌ ده‌ستپێكرد و تۆمه‌تی به‌كارهێنانی دروشمی سیاسی ئاڕاسته‌ كردن كه‌ به‌پێی ماده‌ی‌ 53 له‌ یاساكانی فیفا هه‌ر یاریزانێك هێما یاخود دروشمی سیاسی دروست بكات ده‌بێت سزا بدرێت و ئه‌و یاریزانه‌ش مه‌ترسی راگیرانیان بۆ 2 یاری له‌سه‌ر بوو.
به‌ڵام فیفا بڕیاری داوه‌ ئه‌و 2 یاریزانه‌ رانه‌گرێت و له‌بری ئه‌وه‌ به‌بڕی 10 هه‌زار فرانكی سویسری سزای داون.

 36 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*