ئارسین ڤینگه‌ر راهێنه‌ری دیاری تۆپی پێ دانی به‌وه دانا به‌رده‌وام بوونی وه‌كو راهێنه‌ری ئه‌رسناڵ بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و ماوه‌یه‌دا زیندانی ركابه‌ریه‌كانی بووه.
ڤینگه‌ر دوای 22 ساڵ له راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی ئه‌رسناڵ ریزی یانه‌كه‌ی جێهێشت و شوێنه‌كه‌ی بۆ ئۆنای ئیمری جێهێشت كه ده‌بێته یه‌كه‌م راهێنه‌ر دوای ڤینگه‌ر له یاریگای ئیمارات راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسناڵ بكات.
ڤینگه‌ر سه‌باره‌ت به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی كردبێتی وتی: ره‌نگه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كردبێم مانه‌وه بێت له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ.
وتیشی: من كه‌سێك ئاره‌زوی زۆر له شوێن گۆركێ و گه‌شت كردن هه‌یه، به‌ڵام ركابهریشم زۆر خۆشده‌وێت، پێم به‌رده‌وام بوونم ئه‌و ماوه زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی من زیندانی ركابهریهكانم بوم له ئه‌رسناڵ.
ڤینگه‌ر وه‌رزی 2003-2004 به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێت خولی ئینگلیزی برده‌وه كه ئه‌مه مه‌زنترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌و راهێنه‌ره‌و كه‌س پێی نه‌گه‌یشتوه.
هه‌رچه‌نده ڤینگه‌ر هێشتا بڕیاری نه‌داوه له كاری راهێنان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام زۆرێك له راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری زۆره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژاپۆن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له خولی ئه‌و وڵاته كاری راهێنه‌ریی بكات.
29 جار بینراوە