سەرەکی » وەرزش » نێیمار دا سیلڤا مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی پاریس سان جێرمان دوپاتكرده‌وه‌

نێیمار دا سیلڤا مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی پاریس سان جێرمان دوپاتكرده‌وه‌

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل و یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای شكسته‌كه‌ی‌ به‌رازیل له‌ مۆندیالی 2018 له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش كاتێك ئاهه‌نگێكی خێرخوازی بۆ رێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ یارمه‌تی منداڵان ده‌دات.
نێیمار له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان دوپات كرده‌وه‌ و وتی: من ده‌مێنمه‌وه‌، من به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ پاریس ده‌مێنمه‌وه‌، من بۆندی درێژخایه‌نم هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر رۆیشتن ده‌وترێت ته‌نها قسه‌ی رۆژنامه‌نووسانه‌، نازانم ئه‌و قسانه‌ له‌ كوێ ده‌هێنن، ئه‌وان له‌ ئامانجی من تێ ناگه‌ن، من بۆیه‌ چوومه‌ پاریس ئامانج هه‌یه‌و تا گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بم و هیوام وایه‌ وه‌رزی داهاتوو مه‌زن بێت بۆ یانه‌كه‌.
نێیمار راشیگه‌یاند گوێ به‌و ره‌خنانه‌ نادات كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ كراون و گاڵته‌پێكردنیشی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: زۆرینه‌ی‌ كات من له‌ یاریزانه‌كانی تر خێراترم و كاتێك لێیان تێپه‌ڕ ده‌بم بۆ وه‌ستاندم فاوڵم لێده‌گرن و داوه‌ریش فیكه‌ی‌ فاوڵ لێده‌دات، ئه‌زانن بۆچی واخۆم ده‌رده‌خه‌م كه‌ به‌ توندی لێم دراوه‌ چونكه‌ ئازاری زۆرم هه‌یه‌، دوای هه‌موو یارییه‌ك چه‌ند سه‌عاتێك سه‌هۆڵ ده‌خه‌مه‌ سه‌ر قاچم، ئه‌مه‌ زۆر ناخۆشه‌ به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن له‌وه‌ تێناگه‌ن، چونكه‌ به‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕنه‌بون.

 58 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*