سەرەکی » وەرزش » یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆنی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆنی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ رۆما گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه‌ بهێنێته‌ ریزه‌كانی.
لیڤه‌رپوڵ‌ رایگه‌یاند ئه‌لیسۆن به‌ سه‌ركه‌وتویی پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌ و بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 6 وه‌رز ئیمزا كردوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ گرانترین گۆڵپارێز له‌ مێژووی تۆپی پێ.
یانه‌ی‌ رۆماش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رۆیشتنی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی راگه‌یاند و په‌یامێكی سوپاسگوزاریشی ئاڕاسته‌ كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ بڕی پاره‌ی بۆندی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ 62 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆیه‌ له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تر كه‌ وه‌كو پاداشت ده‌درێت به‌ یانه‌كه‌.
ئه‌و گۆڵپارێزه‌ش له‌یه‌كه‌م لێدوانی وه‌كو یاریزانی رێدز وتی: من زۆر دڵخۆشم، ئه‌مه‌ خه‌ونێكه‌ بووه‌ به‌ راست، پۆشینی درێسی یانه‌یه‌كی وا گه‌وره‌ جێگه‌ی‌ شانازیه‌، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ ژیانی وه‌رزشیمدا.
وتیشی: هانده‌ران دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ و به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانامدا بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ ده‌یكه‌م.

 22 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*