سەرەکی » وەرزش » ریاڵ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند

ریاڵ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند

یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی‌ ناساند و ئه‌و یاریزانه‌ش خۆشحاڵی خۆی به‌ یاریكردن له‌ ریزی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ندین بۆندی پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و باشترینی هه‌ڵبژاردوه‌.
ریاڵ مه‌درید وه‌رزی رابردوو بۆندی له‌گه‌ڵ ڤینسیۆس جونیۆر به‌رامبه‌ر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ ئیمزاكردو ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ ریزی یانه‌ی‌ فلامینگۆ مایه‌وه‌و له‌م میركاتۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كرد.
ئه‌و یاریزانه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید به‌ راگه‌یاندنه‌كان بناسێندرێت و بۆندیشی به‌ ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ ئیمزا كرد.
ڤینیۆس له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ناساندنه‌كه‌ی‌ وتی: یاری كردن بۆ ریاڵ مه‌درید مه‌زنترین هه‌له‌ كه‌ یاریزانێك به‌ده‌ستی بهێنێت، قوربانی زۆر ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ توانای خۆم بسه‌لمێنم و دوپاتی بكه‌مه‌وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌م به‌و درێسه‌ یاری بكه‌م.
وتیشی: له‌ خێزانێكی هه‌ژاره‌وه‌ پێگه‌یشتوم و فێری چه‌ندین به‌ها بووم، ئێستا گه‌یشتومه‌ته‌ باشترین یانه‌ی‌ جیهان و ته‌مه‌نم 18 ساڵه‌، ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پاڵ یاریزانه‌ گه‌وره‌كان ده‌ربكه‌وم، هه‌رچه‌نده‌ راهاتن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئاسان نابێت.
له‌ كۆتایش وتی: سوپاسی فلۆرنتینۆ پێرێز ده‌كه‌م كه‌ رێگه‌ی‌ دا یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م، سوپاسی خێزانه‌كه‌شم بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامیان داوه‌ بۆم و دڵنیابن بێ هیواتان ناكه‌م، به‌خته‌وه‌رم كه‌ بۆندی گه‌وره‌ترین یانه‌كان هاته‌ به‌رده‌مم به‌ڵام من ریاڵ مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.

 91 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*