سەرەکی » وەرزش » رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری هه‌شته‌م خه‌ڵاتی ESPY برده‌وه‌

رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری هه‌شته‌م خه‌ڵاتی ESPY برده‌وه‌

رۆجێر فێدره‌ری سویسر بۆ جاری هه‌شته‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی خه‌ڵاتی ئیسپی وه‌كو باشترین یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ماوه‌ی‌ 12 مانگی رابردوو برده‌وه‌.
به‌مه‌ش فێدره‌ر ژماره‌كه‌ی‌ پیت سامبراسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تێپه‌ڕاند و بووه‌ یه‌كه‌م كوڕه‌ وه‌رزشكاری تێنسی سه‌رزه‌وی 8 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌ كه‌ پیت سامراس خاوه‌نی 7 خه‌ڵاته‌.
فێدره‌ر بۆ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ رافائێل نادال و مارین چیلیچ له‌ ركابه‌ری دابوو، به‌ڵام توانی ده‌نگی زیاتری لیژنه‌ی‌ داوه‌ران كۆبكاته‌وه‌و جارێكی تر ئه‌و خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا دابه‌ش ده‌كرێت.
فێدره‌ر مانگی داهاتوو ده‌بێته‌ 36 ساڵ و له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی دایه‌و ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌وپاڵه‌وانێتیانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌شداره‌ له‌پاڵ ئه‌وه‌ش به‌ باشترین یاریزانی مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی داده‌نرێت.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ سلۆن ستیفنزی ئه‌مریكی درا كه‌ ساڵی رابردوو توانی گراندسلامی فلاشینگ میدۆوز بباته‌وه‌.

 23 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*