باسكال سۆما
خه‌رجی گۆڕ زۆر له‌وه زیاتر به‌رز بۆته‌وه كه لوبنانییه‌كان توانای دابین كردنیان هه‌بێت. ئه‌مه قسه‌ی حه‌سه‌نه، كاتێك به داخ‌و پهژارهوهو خه‌مبارانه باسی مردنی پوری ده‌كرد، كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مردووه. حه‌سه‌ن ده‌ڵێ:»هه‌زار جار مردینو ژیاینه‌وه تا شوێنێكمان ده‌ست كه‌وت تیایدا بینێژین». گۆڕستانه‌كان پڕ بوون‌و جێگه‌یان نه‌ماوه، به‌خاك سپاردنیش زۆر گران بووه‌و هه‌ندێك جار ده‌گاته پێنج هه‌زار دۆلار، ئه‌گه‌ر كرێی خاك‌و تێچوونی به‌خاك سپاردن‌و كێلی مه‌ڕمه‌ڕ هه‌مووی پێكه‌وه ئه‌ژمار بكه‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پورم مرد، دواجار ناچار بووین له گۆڕه‌كه‌ی باپیرمدا بینێژین كه ساڵانێك پێشتر كۆچی دوایی كردبوو. به كورتییه‌كه‌ی له‌م وڵاته‌دا ئاسووده‌یی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت دوای مردنیش.
به‌سه‌رهاتی ئایشه زۆر جیاواز نییه له به‌سه‌رهاته‌كه‌ی حهسهنو ته‌نها كه‌مێك به‌سوێتره، ئایشه په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی سوریایه له لوبنان، له شه‌ڕی سوریادا مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه‌و خۆی‌و سێ منداڵه‌كه‌ی روویان كردۆته لوبنان، له‌وێش له‌م خێمه بۆ ئه‌و خێمه، تا یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی بچووكی له ناوچه‌ی سه‌یدا به‌كرێ گرت، كه بریتییه له یه‌ك ژوور‌و ته‌والێت.
ئایشه له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ سایتی ده‌ره‌ج ده‌ڵێ: عامری كوڕم زگماك كێشه‌ی له خوێنبه‌ره‌كانی دڵیدا هه‌بوو، له‌گه‌ڵ بارودۆخی شه‌ڕدا خراپتر بوو، هاتین بۆ لوبنان به‌و هیوایه‌ی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه، به‌ڵام له لوبنان دوای چه‌ند مانگێك‌و له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا گیانی سپارد، ئه‌وجا كوێره‌وه‌رییه‌كان له‌وێوه ده‌ستیان پێكرد، شوێنێك نه‌بوو كوڕه‌كه‌می تێدا بنێژم، وتیان ده‌بێ دوو هه‌زار دۆلار بده‌یت بۆ كڕینی شوێنی گۆڕه‌كه‌ی، پاره‌شم نه‌بوو، ته‌رمی كوڕه‌كه‌م چه‌ندان رۆژ له ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا مایه‌وه، ئه‌ویش به پاره بوو قه‌رزم بۆ كرد، پاشان یه‌كێك له پیاوه ئایینییه‌كان هاوكاری كردم‌و رازی بوو به‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م له خاكی ئه‌وقافدا بنێژم، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا، كه ئه‌ویش كه‌م نه‌بوو، له كۆتاییدا كوڕه‌كه‌م ناشت‌و هیوام خواست ئاسووده بێت.
لوبنان پڕه له قهیرانو لوبنانییه‌كان به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌وه گیریان خواردووه، قه‌یران ته‌نها زیندووه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو جێگه‌ی به مردووه‌كانیش ته‌نگ كردووه، كێشه‌ی تایبه‌ت به گۆڕستان رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه، زهویو خاكی پێویست به‌شی مردووان ناكات، هیچ مردوویه‌ك به‌خاك ناسپێردرێت، تا خه‌می په‌یدا كردنی گۆڕ‌و خهرجیو تێچوونی به‌خاك سپاردن‌و پاره‌ی گۆڕههڵكهنو كێلی مهڕمهڕو هه‌ڵبه‌ستنی گۆڕ كهسو كاره‌كه‌ی شه‌كه‌ت نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌م پیاوی ئایینی‌و له‌و به‌رپرسی حكومی بپاڕێنه‌وه‌و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا دۆخه‌كه هێنده‌ی تر ئاڵۆز بووه، ئه‌ویش به‌هۆی هاتنی زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌و په‌نابه‌ری خه‌ڵكی سوریاوه، كه كێشه‌ی گۆڕ‌و گۆڕستان بۆ ئه‌وان زۆر قورستریشه.
ئه‌بو یوسف ئاواره‌یه‌كی سوریایه له لوبنان، هه‌مان چیرۆكی كوێره‌وه‌ری ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: من باوكی یوسفم، جێی به‌هه‌شت بێت، دوای كوێره‌وه‌ری‌و نههامهتیو شه‌ڕو ئاوارهییو گه‌ڕانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌و ئه‌و نه‌خۆشخانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو، له كۆتاییدا یوسفم رۆی، له‌ده‌ستم چوو. كاتێك یوسفی كوڕم گیانی سپارد هه‌ستم كرد دنیا به‌سه‌رمدا رووخا، دوای مردنیشی هه‌موو خه‌می من ئه‌وه بوو گۆڕێكی بۆ بدۆزمه‌وه، ئاسان نه‌بوو، رۆژانێكی خایاند‌و پێویستی به یارمه‌تی چه‌ندان خێرۆمه‌ند هه‌بوو له ناوچه‌ی عه‌ین ئهلسهكه، ئه‌وان هاوكارییان كردین‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان بۆ رازی كردین تا ئه‌و بهستهزمانهمان به خاك سپارد.
كۆمیساری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران هه‌وڵیان دا كارێك بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له كێشه‌كانی تایبه‌ت به به‌خاك سپاردنی كۆچكردووان، ئه‌ویش به دابین كردنی پانتاییه‌كی كه‌م بۆ گۆڕه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه. پڕۆژه‌ی دروست كردنی گۆڕستانێك له ناوچه‌ی بهعلهبهكو به هاوكاری كۆمیساری پهنابهرانو موفتی ناوچه‌كه هێنده‌ی نه‌ماوه ته‌واو بێت، جێگه‌ی 200 گۆڕی لێ ده‌بێته‌وه. پڕۆژه‌ی تریش هه‌ن لێره‌و له‌وێ به هاوكاری شارهوانیو هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌و به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسار، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی په‌نابه‌ران له كاتی له‌ده‌ستدانی ئازیزێكیاندا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه پڕۆژه‌ی سنووردارن‌و له ئاستی پێویستیی ئه‌و كێشه‌یه‌دا نین كه به‌رۆكی به لوبنانییهكانو ئاواره‌كانی سوریاش گرتووه.
شێخ سادق ئه‌لنابلوسی به ده‌ره‌جی راگه‌یاند، كێشه‌كه چه‌ند روویه‌كی هه‌یه، له راستیدا نه‌ده‌بوو به‌خاك سپاردن پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر خاوه‌ن مردوو بكه‌وێت، چونكه خۆی وا باوه ئه‌و زه‌وییه‌ی بۆ گۆڕستان ته‌رخان ده‌كرێت، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌كرێ به خێر، ده‌بێ رێز له مردوو بگیرێت‌و ناكرێ سوكایه‌تی پێ بكرێت له رۆژی مردنیداو بارێكی قورسی خه‌رجیش بخرێته سه‌ر كهسو كاری مردووه‌كه، به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شیعه‌و دامه‌زراوه ئایینییه به‌رپرسه‌كان، چونكه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی زه‌وییه‌كانی ئه‌وقاف ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له شاره‌وانییه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و كاروبارانه‌دا هه‌یه.
شێخ سادق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات، ئاژاوه‌و بێسه‌ره‌و به‌ره‌ییه، چونكه هه‌ماهه‌نگی نییه‌و ئیمامی هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش هه‌ر خۆی بڕیار دهداتو هه‌موو شتێك له ژێر ده‌ستی خۆیدایه، میكانیزمێكی روون‌و به‌رچاو له ئارادا نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هاووڵاتیان به‌رده‌وام سكاڵا‌و گازنده‌یان هه‌یه، به تایبه‌تیش كه كرێی زه‌وی زۆر گران بووه‌و هه‌ژاران ناچار ده‌بن لهمو له‌و بپاڕێنه‌وه تا واسته‌یان بۆ بكات‌و شوێنێك بۆ گۆڕی مردووه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به پاره‌ی زۆر به ئاسانی گۆڕستانیان ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ مردووه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئاواره‌كانی سوریا، شێخ سادق وتی: ئاواره‌كانی سوریا، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته نین، رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نه‌بوونی گۆڕستان ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تیش له نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونیان، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵكی سوریا له گۆڕستانی بیانییه‌كان ده‌نێژن، ئه‌مه‌ش ره‌گه‌زپه‌رستییه كه نه‌ده‌بوو شتی وا بكه‌ن، به تیبهتیش له‌گه‌ڵ مردووه‌كاندا. خه‌ڵكی سوریا كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێك بۆ مردووه‌كانیان، ئه‌و كێشه‌یه‌ش له هه‌ندێك ناوچه زۆر قورستره وه‌ك سه‌یداو بێروت، هه‌ندێك جار سورییه‌كان مردووه‌كانیان له خاكێكی چۆڵه‌وانی یان شوێنێكدا ده‌نێژن كه خاوه‌نی نییه، ئه‌مه‌ش هه‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
نرخی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕێك 100 دۆلاره، 200 دۆلاریش بۆ كێلو به‌رده‌كانی تر، نزیكه‌ی 400 دۆلاریش نرخی تابوته‌كه‌ی، ئه‌مه هێشتا كرێی زه‌وییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ژمار نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه ئه‌م تێچوونه تاڕاده‌یه‌ك ئاسان بێت‌و ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه كێشه‌كه گه‌وره ده‌كه‌ن، كه سه‌رپه‌رشتی زه‌وی گۆڕستانه‌كان دهكهنو داوای پاره ده‌كه‌ن، ئه‌مه وای كردووه زۆر جار گۆڕێك ده‌ست نه‌كه‌وێت.
مه‌سیحییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م كێشه‌یه لای ئه‌وان زۆر كه‌متره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕی لای ئه‌وان بریتییه له یه‌ك ژوور بۆ خێزانێكو ئیتر ئه‌و ژووره ته‌رمی زیاد له مردووهیكی تێدا ده‌نێژرێت، یان زه‌وی گۆڕستانه‌كانیش تایبه‌ت به كه‌نیسه‌كان، ئه‌و كات هه‌ر خێزانێك زه‌وی پێویست ده‌كڕێت بۆ گۆڕی مردووهكانیو به میراتیش بۆ نه‌وه له دوای نه‌وه‌یان ده‌مێنێته‌وه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گۆڕی موسوڵمانه‌كان گرانتر ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌وان پارچه‌یه‌ك زه‌وی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ یه‌ك مردوو، كه نرخه‌كه‌ی زۆر ده‌كه‌وێ، به‌ڵام مه‌سیحییه‌كان له شێوه‌ی ژوورێكدایه كه جێگه‌ی چه‌ندان ته‌رمی مردووی تێدا ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام لای مه‌سیحییه‌كانیش به‌ده‌ر له تێچوونی ناشتن، تێچوونی مه‌راسیمی پرسه‌ش كه‌م نییه، چونكه به‌كرێ گرتنی هۆڵی پرسه‌و پێدانی مافی كه‌نیسه‌و خواردن، یان ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێ پارووی ره‌حمه‌ت، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی مه‌راسیمه‌م ئایینییهكهیو ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، ئه‌مانه هه‌مووی خهرجییهكهیان ده‌گاته سێ هه‌زارو 500 دۆلار.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كانی سوریا له لوبنان لیزا ئه‌بو خالید رێكخه‌ری كاروباری راگه‌یاندن له كۆمیساری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران به ده‌ره‌جی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سوریا كه تا مانگی ئایاری 2018 له لوبنان كۆچی دواییان كردووه گه‌یشتۆته هه‌شت هه‌زارو 400 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها چوار هه‌زارو 200 كه‌سیان به‌ڵگه‌ی مردنیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كراوه، ئه‌وانی تر تۆمار نه‌كراون.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارییان كردووه له دروست كردنی هه‌ندێك له‌و گۆڕستانانه‌ی پێشتر باس كران، به‌ڵام توانای ماددییان نییه به‌شداری له تێچوونی به‌خاك سپاردندا بكه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی مردوویان لێ ده‌مرێ، ته‌نها ئه‌و كاته‌ی به‌خێوكه‌ری خێزانێك ده‌مرێت، هاوكاری خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین ئه‌ویش دوای هێنانی به‌ڵگه‌ی مردنه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی بهرنامهكانماندایهو له دوای مردنی به‌خێوكه‌ر بڕی 175 دۆلاری مانگانه بۆ خێزانه‌كه ته‌رخان ده‌كه‌ین، جگه له‌وه به‌شێكیش له ئاواره‌كانی سوریا یارمه‌تی خۆراكی له ئێمه وه‌رده‌گرن.
د. ئیلی شه‌دید پسپۆڕی گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن له لێدوانێكدا بۆ ده‌ره‌ج باس له‌وه ده‌كات كه، ژماره‌ی مردووان له لوبنان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له زیادبووندایه، ئه‌ویش به‌هۆی رووداوی هاتوچۆو پیسبوونی ژینگه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش كه خۆیان ده‌كوژن زیادی كردووه، ئاواره‌كانی سوریاش له‌ولاوه بوه‌ستێ، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونێكی ژماره‌ی دانیشتواندا، ژماره‌ی مردووانیش به شێوه‌یه‌كی سروشتی زیاد ده‌كت.
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست ده‌ره‌ج كه‌وتوون، تێكڕای مردن له لوبنان له نێوان سێ‌و نیو بۆ چوار له‌سه‌دایه، ئه‌مه‌ش تێكڕایهكه به نزیكه‌یی دانراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماری ورد له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له كۆی هه‌شت ملیۆن دانیشتوانی لوبنان چوار ملیۆن‌و 300یان لوبنانینو ملیۆنێك‌و 750 هه‌زاریان ئاواره‌ی سوریان‌و ئه‌وانی تریش ره‌گه‌زنامه‌ی جیاجیایان هه‌یه.
دۆخی لوبنان وه‌ك رامی كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته‌یه ده‌ڵێ: كه‌س گوێ به زیندووهكان نادات، چجای بگات به مردووه‌كان. له دوای ئه‌م قسه‌یه‌وه ره‌نگه زۆر پێویست بێت كه به جددی بیر له به‌های مردن بكه‌ینه‌وه نه‌ك به‌های ژیان.
ده‌ره‌ج