سەرەکی » مانشێت » (خولی چوارەم)ی سیاسەتی عیراقی دەستیپێكرد

(خولی چوارەم)ی سیاسەتی عیراقی دەستیپێكرد

سەرۆك كۆمار: زامنكردنی مافە دەستوورییەكان

پەرلەمانتاران بە زمانی كوردیش سوێندی یاساییان خوارد

دوێنێ یەكەم دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، دانیشتنەكەش بە كراوەیی مایەوە و بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درێژەی هەبێت.
لە دانیشتنەكەدا كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆمار و بە سەرۆكایەتیی محەمەد عەلی زەینی وەك بە تەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە وتارێكدا تەئكیدی لە «زامنكردنی مافە دەستوورییەكان بۆ هەمووان» كردەوە و راشیگەیاند: هیوادارین حكومەتێكی نوێی بەتوانا و بەهێز پێكبهێنرێت كە بتوانێت داواكاریی ‌و خواستەكانی گەل جێبەجێ بكات و لە ئاستی ویستەكانی گەلدا بێت.

دەقی وتارەكەی سەرۆك كۆمار لە ژمارەی داهاتوودا بڵاودەكەینەوە.
پاشان حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە وتارێكدا رایگەیاند: هەوڵەكان بەردەوام دەبن بۆ باشتركردنی بژێوی هاووڵاتیان. وتیشی: بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە.
سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەدا «دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران رادەستی ئەندامانی خولی چوارەم دەكەن».
هەروەك پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، پەرلەمانتار د.بەختیار شاوەیس لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەروەک لە مادەی ٤ی دەستووریشدا ئاماژەی پێدراوە، پەرلەمانتاران بە زمانی كوردیش سوێندی یاساییان خوارد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*