دوێنێ لە هەولێر، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و بەئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی سێ، لەگەڵ ئەندام و كادرانی مەڵبەند و لێپرسراوی كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەند، كۆبۆوە.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەسەر ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەیی یەكێتی خرایەڕوو بۆ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا. هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یەكێتی دەتوانێت گۆڕانكاریی بنەڕەتی بێنێتە كایەوە و خزمەتی زیاتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بگەیەنێت.
37 جار بینراوە