سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » تەحلیل بە پێی میهنەكان

تەحلیل بە پێی میهنەكان

+ بەشەرەفم ئەو عەبادییە هەتا لە مەنگەنەمان نەدات وازناهێنێ‌.
 ـ پێشبینیی بەلوعەچییەك ـ
+ یەك رۆژی تری پێوە بوایە سەقفی ئەم هەرێمە ئەچووە سەر گاعییەكەی.
ـ موداخەلەی تەنەكەچییەك ـ
+ بە قەناعەتی من مەسەلەی مەعاشەكەی بەغا تەواوبووە هەر كونە قۆپچەكانی ماوە.
ـ لێدوانی خەیاتێك ـ
+ ئەوەتان باشە وەكو من وان تەڕ نابن.
ـ قیڕەی قازێك ـ
+ چەندم پێ‌ وتن چاكی مەكەن با خراپ نەبێ‌.
ـ هاواری وەستایەكی بە تەجروبە ـ
+ ئێستا ئیتر وەختی ئەوەیە یاسینێك بۆ وەزعەكە بخوێنین.
ـ مەلایەكی حافیزەلقورعان ـ
+ بەخوا داوێكیان بۆ ناینەوە نەوعی نەبێ‌.
ـ قەناعەتی راوچییەك ـ
+ سیانزە ساڵ قەزوانمان خوارد بە دەنكێ‌ چەقالە پێشیان داینەوە.
ـ قسەی چەرەساتفرۆشێك ـ
+ ئەشهەدوبیلـلا لە (بەگ) داناندا عەیبتان نییە.
ـ شایەتیی مرورێك ـ
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شتێكی ترە

– غیرەتلییەك: ئامادەم لەسەر كوردستانی رۆژئاوا بیكەم بە فەرتەنە، بەڵام ...