سەرەکی » زانست » خوێنی جۆره‌ قرژاڵێك گرانترین جۆری خوێنه‌

خوێنی جۆره‌ قرژاڵێك گرانترین جۆری خوێنه‌

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند

گیانداری ئاویی ناسراو به‌ (قرژاڵی ناڵی ئه‌سپ)، خوێنێكی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نی هه‌یه‌ و به‌ یه‌كێك له‌و گیاندارانه‌ داده‌نرێت كه‌ خوێنه‌كه‌ی زۆر گرانه‌.
(قرژاڵی ناڵی ئه‌سپ )خوێنێكی گرانبه‌های هه‌یه‌ و نرخی هه‌ر لیترێك له‌و خوێنه‌ی نزیكه‌ی ( 60 ) هه‌زار دۆلاره‌ به‌مه‌ش ده‌بێته‌ گرانترین پێكهاته‌ی شل له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
هۆكاری شینیی خوێنی ئه‌م جۆره‌ قرژاڵه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێنه‌كه‌ی پێكهاته‌ی مسی تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هۆكاری گرانی و گرنگیی خوێنه‌كه‌ی نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ پێكهاته‌ی خوێنه‌كه‌ جۆرێكی تایبه‌تی هۆرمۆنی تێدایه‌ كه‌ تابه‌ته‌ به‌ خه‌ستبوونه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ وا ده‌كات به‌كار بهێنرێت له‌ دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تر به‌ ناوی(Limulus amebocyte lysate) كه‌ كورتكراوه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (LAL).
ئه‌م پێكهاته‌یه‌ له‌ دروستكردنی ڤاكسیندا به‌كار دێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ تێست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت پیس نه‌بووه‌ به‌ به‌كتریای زیانبه‌خش؟
پێش داهێنانی (LAL) له‌ ساڵی 1970 دا، زاناكان ڤاكسینه‌كانیان له‌سه‌ر گیانداری‌ تر تاقیده‌كرده‌وه‌ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی داخۆ پیس بووه‌ یان نا ؟، به‌ڵام دوای داهێنانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ كاره‌كه‌ زۆر ئاسانتر و سه‌ركه‌وتوتر بوو، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی دانانی ڤاكسینه‌كه‌ له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك شووشه‌ و پاشان یه‌ك دڵۆپ (LAL)ده‌خرێته‌ سه‌ری، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كتریای زیانبه‌خشی تێدا بێت ئه‌وا قه‌تماغه‌ یان قاوغێكی شێوه‌ جێڵیی له‌ چوارده‌وری دروست ده‌كات، به‌وه‌ش زاناكان ئاگادار ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ .
ساڵانه‌ به‌ مه‌ه‌ستی پیشه‌سازیی ده‌رمان دروستكردن نزیكه‌ی (600) هه‌زار قرژاڵی ناڵی ئه‌سپ له‌ ئاوه‌كان ده‌رده‌هێنرێن ، پاشان به‌پێی یاسای نێوده‌ڵه‌تییه‌كان(30%) ی خوێنه‌كه‌یان لێ به‌تاڵ ده‌كرێت و ده‌خرێنه‌وه‌ ناو ئاو ، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی بڕێك له‌ خوێنه‌كه‌یان (30%)ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌رگه‌ ناگرن و ده‌مرن.
له‌توێژینه‌وه‌یكدا كه‌ له‌ساڵی 2016 دا كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ تا ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و قرژاڵانه‌ی ده‌خرێنه‌وه‌ ناو ئاوه‌كان توانای دووباره‌ ژیانیان هه‌یه‌ یان له‌ناو ده‌چن ؟
هه‌ر له‌و توێژیه‌وه‌یه‌دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ دانراوه‌ كه‌ ئه‌م گیانداره‌ تێیدا به‌ره‌و له‌ ناوچون ده‌چێت .
ئێستا زاناكان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێگه‌یه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه‌ بۆ تێستكردنی ڤاكسینه‌كان به‌به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و گیانداره‌ ئاوییه‌ له‌ له‌ناوچون و قڕ تێكه‌وتن.
پێویسته‌ بوترێت، نه‌مانی ئه‌و گیانداره‌ ژیانی مرۆڤ و هه‌ندێك گیانداری دیكه‌ش ده‌خاته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌وه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...