سەرەکی » ئاراستە » كوردستانێكی ئارام‌ و سه‌قامگیر‌ به‌بێ بوونی یه‌كێتییه‌كی خزمه‌تگوزار‌و ده‌رفه‌ت ره‌خسێن نایه‌تەدی

د. رێواز فایەق:

كوردستانێكی ئارام‌ و سه‌قامگیر‌ به‌بێ بوونی یه‌كێتییه‌كی خزمه‌تگوزار‌و ده‌رفه‌ت ره‌خسێن نایه‌تەدی

به‌ناوی خوای بەخشنده‌‌و میهره‌بان، من د.رێواز فایه‌قم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانم، كاندیدی ژماره‌ 3ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانم، بڕوانامه‌ی ماسته‌رم هه‌یه‌ له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت، دكتۆراشم هه‌یه‌ له‌ یاسای شارستانی، پسۆڕم له‌ یاسای تایبه‌ت، پەرلەمانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووم، ئه‌گه‌رچی قه‌یرانی دارایی‌ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و په‌سه‌ندنه‌كردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ریه‌ككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێگربوون، له ‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئێوه‌و ئێمه‌ش دەمانه‌وێت، خزمه‌تمان نه‌كردوون ‌و نه‌مانتوانیووه‌ ته‌واوی به‌ڵێنه‌كان به‌جێ بهێنین.
به‌ڵام خۆتان شایه‌تی ئه‌و راستییه‌ن من ژنێكی ئازا‌و روون‌و ئاشكرا بووم له‌ داكۆكیكردن له‌ مافی چین‌ و توێژه‌ جیاوازه‌كان، بۆیه‌ له‌و روانگه‌یه‌ی كوردستانێكی ئارام‌ و سه‌قامگیر‌ و هاوسه‌نگ له‌ رووی هێزه‌وه‌ به‌بێ بوونی یه‌كێتییه‌كی خزمه‌تگوزار‌ و ده‌رفه‌ت ره‌خسێن نایه‌ته‌ بوون، بۆیه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م ده‌نگه‌كانی خۆتان بده‌ن به‌ لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌ و كاندیدی ژماره‌ 3 له‌ نێو لیسته‌كەدا‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ...