سەرەکی » زانست » هه‌شت ڕێگا بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به‌بێ ڕێجیم

هه‌شت ڕێگا بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به‌بێ ڕێجیم

هه‌رچه‌نده‌ ڕێجیم و وه‌رزشكردن كلیلی كێش دابه‌زاندن و تواندنه‌وه‌ی چه‌ورییه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕێگایه‌كی تریش هه‌یه‌ یارمه‌تی ورگ ده‌دات ڕێك ده‌ربكه‌وێت‌و چه‌ورییه‌كه‌ی بتوێته‌وه‌.

-1 سترێس مه‌به‌: به‌رده‌وام هه‌بوونی سترێس‌و فشار كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی مێشك‌و جه‌سته‌ و هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری ورگ.
-2 زیاتر خواردنه‌كه‌ت بجوو: گازی بچووك بگره‌ و زیاتر كات بده‌ به‌ جووینی خواردنه‌كه‌ت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت ٢٠ جار هه‌مان پاروو بجوویت، خواردن به‌ خێرایی ده‌بێته‌ هۆی تێچوونی هه‌وا بۆ ناو گه‌ده‌ و سك ده‌ئاوسێت.
-3 واز له‌ بنێشت جووین بهێنه‌: له‌كاتێكدا جووینی خواردن ورگ ناهێڵێت، به‌ڵام جووینی بنێشت ده‌بێته‌ هۆی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌وایه‌كی زۆر بۆناو گه‌ده‌‌و ئه‌مه‌ش ورگ ده‌ئاوسێنێت.
-4 به‌شێداری بمێنه‌ره‌وه‌: ئه‌مه‌ به‌شێكی گرنگی ته‌ندروستییه‌ وكاتێك ئاو كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌ی كه‌سێكدا، جه‌سته‌ واده‌كات ئاو گلباته‌وه‌ و به‌مه‌ش كێش زیادده‌كات.
-5 وه‌ڵامی هێماكانی جه‌سته‌ت بده‌ره‌وه‌: پشتگوێخستنی هێماكانی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌بزی، ئه‌مه‌ش ورگ ده‌ئاوسێنێت.
-6 ماست زیاتر بخۆ: ماست وه‌ك دژه‌بایۆتیكێك وایه‌ یارمه‌تی به‌كتریا به‌سووده‌كات ده‌دات له‌ ڕیخۆڵه‌دا و به‌مه‌ش كێشه‌كانی هه‌رس و قه‌بزی و سك ئاوسان نامێنێت.
-7 ڤیتامین و كانزاكان وه‌ربگره‌: زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین واده‌كات چه‌وری له‌ ناوچه‌ی ورگدا كۆبێته‌وه‌، به‌ وه‌رگرتنی حه‌بی B ئاڵۆز و ١٠٠٠ میلیگرام له‌ كالیسیۆم هاوسه‌نگی ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ ڕاده‌گیرێت.
-8 ڕێك بۆسته‌: وه‌ستان به‌ شێوه‌یه‌كی باش و ڕێك شێوه‌ی جه‌سته‌ت ده‌گۆڕێت و كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ستی كه‌سه‌كه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...