حاڵی جوانە

+ ئەزانی بەگم لە دنیای خوادا بەزەییم بەكێدا دێتەوە؟
ـ بە ئاوارەكانی میانمار؟
+ نەخێر نەوەڵـڵا.. بەو یەكێتی یانەی كە بەم ئاخرو ئۆخری یە بوون بە پارتی.. فەقیرانە شتەكەیان لنگەوقوچ خوێندەوە و لە هەردوو جەژنەكە بوون.
ـ لە باتی ئەم قسە زلانە بچیت خۆت حازر بكەی باشتر نی یە؟!
+ حازر لەوە حازرتر!!
ـ دەك موبارەك نەبێ‌. یەعنی بە تەمای بەم كراس و پانتۆڵەوە لەگەڵما بێ‌ ی بۆ خوازبێنی؟!
+ ئیعتیادی یە قوربان.. زۆر باشە ئاوا.
ـ خۆت مەكە بە قەشمەریی عالەم.. بچۆ خێرا خۆت بگۆڕە.
+ بە رەئی من ئاوا هیچ عەیبێكم نی یە.
ـ نابێ‌ رۆڵە گیان.. هەموو موناسەبەیەك شەرت و شروتی خۆی هەیە. هەر ئیشە و ئەبێ‌ بە نەوعێك خۆتی بۆ حازر بكەی.
+ یەعنی قابیلە تۆ لە سەركردایەتی كورد ئاقڵتر بیت؟!
ـ سەركردایەتی كورد چی كردووە؟
+ ئەی ئەوە نەبوو بێ‌ هیچ خۆ حازركردنێ‌ چوو ریفراندۆمی كرد و هیچ عەیبیش نەبوو؟
ـ راست ئەكەی.. حاڵی جوانە.
+ حاڵی چی یەتی ئوستاز!.. بە سەری خۆم ئەڵێ‌ ی نە بای دیوە نەباران.
ـ رجای خوات لێ‌ ئەكەم قسەم پێ‌ مەكە.
+ باشە.. بەڵام تۆش مەڵێ‌ خۆت بگۆڕە.
ـ بۆ؟
+ تاقەتی گۆڕانم نی یە.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شتێكی ترە

– غیرەتلییەك: ئامادەم لەسەر كوردستانی رۆژئاوا بیكەم بە فەرتەنە، بەڵام ...