سەرەکی » وتار » مێشوله‌كانیش ته‌زویرن ؟!

مێشوله‌كانیش ته‌زویرن ؟!

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب

ماوه‌یه‌كه‌ ته‌جروبه‌م كردوه‌و وا هه‌ست ئه‌كه‌م مێشووله‌كان گۆڕاون!! گۆڕاون واته‌ چۆن؟ یادی به‌خێر جاران، ( یادی به‌خێر بۆ زه‌مه‌ن و كاته‌كه‌ی، نه‌ك بۆ پێوه‌دانی مێشووله‌كه‌)، كه‌ مێشووله‌یه‌ك پێوه‌ی ئه‌یای جارێ سوور ئه‌بوه‌وه‌و شوێنه‌كه‌ی به‌رز ئه‌بوه‌وه‌، دواتر به‌ به‌رده‌وامی ئه‌خورا، له‌گه‌ڵ خورانه‌كه‌ شوێنه‌كه‌ی ئه‌ڕوشا، ئه‌شیانوت به‌ ئاوی سارد بیشۆ چاك ئه‌بێ، كه‌چی ئه‌وه‌ش سودی نه‌بوو، ئینجا هه‌تا یه‌ك حه‌فته‌ هه‌ر ئه‌خوراو ورده‌ ورده‌ شوێنه‌كه‌ی دیار نه‌ ئه‌ما، هه‌ندێك جاریش به‌هۆی زۆر خوران و روشانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی ئه‌بوو به‌په‌ڵه‌و هه‌ر لانه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئێستا كه‌پێته‌وه‌ ئه‌یه‌ن هه‌ر چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ئه‌خورێت و زوو جێگاكه‌ی دیار نامێنێت. ده‌ی بۆیه‌ ئه‌ڵێم ئه‌مانه‌ی ئێستا گۆڕاون، خۆ هه‌ر پێته‌وه‌ ئه‌یه‌ن، كه‌چی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هیچ دیار نامێنێت، هه‌ر ئه‌وان نا هه‌مان ته‌جروبه‌م له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانیش هه‌یه‌. سه‌رم له‌وه‌ سوڕماوه‌! بڵێی له‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌موو شتێك، ئه‌وانیش گۆڕابن؟ یاخود وه‌ك چۆن له‌هه‌موو شتێك ته‌زویره‌ حه‌یاته‌كه‌مان هه‌یه‌، مێشووله‌كانیش ته‌زویر كرابن؟ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو شتێكیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، یان ره‌نگه‌ وه‌ك چۆن ئه‌و خواردنانه‌ی ئێستا ئێمه‌ ئه‌یانخۆین هیچ سودێكمان پێناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو زیانیان زۆر زیاتره‌، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر وابێت، ده‌ی ئه‌و داماوانه‌ش خۆ به‌رماوه‌كانی ئێمه‌ ئه‌خۆن، یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌وان كێشه‌یان نیه‌و وه‌ك خۆیانن، ده‌ دیاره‌ كێشه‌كه‌ له‌ ئێمه‌یه‌؟! وه‌ك تێبینیه‌ك، نوسینه‌كه‌م دوورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه‌ نیه‌، بشتوانم خۆمی لێ به‌دور ده‌گرم، خۆ ئه‌شزانم و ئه‌شزانین ده‌كرێت.

print

 165 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*