سەرەکی » زانست » بالوكه‌.. مۆته‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی

بالوكه‌.. مۆته‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی

هێدی جه‌مال عه‌بدوڵا –هۆلاند

بالوكه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی پێست تووشی جۆره‌ ڤایرۆسێك ده‌بن كه‌ به‌ ڤایرۆسی (Hpv)ناسراوه‌.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ نزیكه‌ی (100 )جۆری هه‌یه‌ و هه‌ندێكیان له‌ ڕێگه‌ی سێكسی نا دروسته‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی بالوكه‌ له‌ نزیك ناوچه‌كانی كۆئه‌ندامی زاووزێی مرۆڤ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ نه‌كرێت، ده‌گۆڕێت بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی. هه‌ندێك جاریش جۆرێكی تری ئه‌م بالوكانه‌ ده‌بینرێت كه‌ ئه‌وانه‌ن له‌ ده‌ست و قاچی كه‌سه‌كاندا ده‌بینرێت و زۆرتر باوه‌.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی ژیانیان دووچاری ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ ده‌بن، كه‌ له‌و جۆره‌یانه‌ كه‌ له‌ ده‌ست و قاچدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستا بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رسامیی زانایان و پزیشكان ئه‌وه‌یه‌، بۆچی هه‌ندێك كه‌س هه‌رگیز ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌ته‌یان لێ ڕوونادات و هه‌ندێكی تریان به‌رده‌وام بالوكه‌یان لێدێت و هه‌ندێكیشیان پاش ماوه‌یه‌ك و بێ به‌كارهێنانی هیچ ده‌رمان و چاره‌سه‌رێك بالوكه‌كه‌یان دیار نامێنێت.

كاركردنی ڤایرۆسه‌كه‌
سه‌ره‌تا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ قڵیشه‌ ورده‌كانی پێسته‌وه‌ ده‌چێته‌ ژێر پێسته‌وه‌ پاشان ده‌ست ده‌كات به‌ گه‌شه‌كردن، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی بالوكه‌یان هه‌یه‌ ، تێبینی ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند خاڵێكی وردی ڕه‌ش له‌سه‌ر بالووكه‌كه‌یان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش خوێنی كۆبووه‌وه‌یه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ به‌كاری ده‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین و گه‌شه‌ی خۆی.

چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌
ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌ركه‌وتنی پێستی كه‌سه‌ توشبووه‌كه‌یه‌ به‌ كه‌سێكی تر ، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بالوكه‌ی هه‌بێت و كه‌سێكی تر ده‌ستی به‌ر شوێنی بالوكه‌كه‌ی بكه‌وێت ئه‌گه‌ری زۆره‌ بۆی بگوازرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی بالوكه‌ی هه‌یه‌ ده‌بێت وریای ئه‌و خاڵه‌ بێت كه‌ زۆر ده‌ستكاریی بالوكه‌كه‌ی نه‌كات، چونكه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌ شوێنێكی جه‌سته‌یه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی تری ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ پزیشكان ڕێنماییان ئه‌وه‌یه‌ ، پێویسته‌ كه‌سێك كه‌ بالوكه‌ی لێهاتووه‌، هه‌ر كات ده‌ستی به‌ر بالوكه‌كه‌ كه‌وت ده‌سته‌كانی پاك بشوات و هه‌وڵیش بدات به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر وه‌رگرێت، بۆ له‌ ناوبردنی بالوكه‌كه‌ و خودی ڤایرۆسه‌كه‌ش.
ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیشانه‌كانی دره‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت ، واته‌ گه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وتنی پێستی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی(Hpv) ، ڕه‌نگه‌ دوای چه‌ند مانگ یان ساڵێك كه‌سی دووه‌م بالوكه‌كه‌ به‌گرێته‌وه‌، واته‌ ڕاسته‌وخۆ هه‌ستی پێناكرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ ئێستا ڤاكسینێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (Hpv).
به‌پێی ئاماره‌كانیش نزیكه‌ی (70) ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكیی هه‌ڵگری ڤایرۆسی(Hpv)، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی كۆئه‌ندامی زاووزێ ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...