سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئەڵمانیا دەیەوێت سوود لە توانای کۆچەران وەربگرێت

ئەڵمانیا دەیەوێت سوود لە توانای کۆچەران وەربگرێت

ماوەی ڕابردوو حکومەتی ئەڵمانیا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پڕۆژەبڕیارێک بۆ کۆچ و پڕکردنەوەی بۆشایی دەستی کار و بە خۆوەگرتنی بەهرەو توانای تازە لە نێو چینی زیرەک و لێهاتوی ناو میللەتە بێگانەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و هێنانیان و بەکارخستنیان لەناو وڵاتەکە، بە پێی ئەو بڕیارە حکومەت دەستی کراوە دەبێت لە هێنان و دامەزراندنی خەڵکی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەرەتا فێری زمانیان ئەکەن دواتر بەگرێبەستێک دەیانخەنەسەر کار و مافی مانەوەیان پێ ئەدەن.

پێوستی بە کرێکارە
پڕۆژەی کۆچ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هەلی کار و دەستی کارە چونکە زۆرینەی کۆمپانیا و فابریکە گەورەکانی ئەڵمانیا کێشەی کrێکاریان هەیە و داوایان لە حکومەت کردوە کە هاوکاریان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، زۆربەی کەرتەکانی ژیان وەک پەر وەردە و بەخێوکردنی مناڵ و چاوەدێری پیروپەککەوتەکان و کەرتی بیناسازی و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و ئەو هەلانەی کە پێویستیان بە هێزو بازوە پێویستیان بە کرێکارەو دەستیان ناکەوێت، ئەڵمانیا تەنها لە بواری چاودێری پیرەکان ئێستا پێویستی بە ٢٥٠ هەزار کارمەند هەیە کە بیانخاتە ناو ئیشەوە، لە ماوەی ١٥-٢٠ ساڵی دaهاتوشدا ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێ و دەگاتە ٢٥٪ ی کۆی گشتی کۆمەڵگەی ئەڵمانی کە ٨٢ ملیۆن کەسن.

گۆڕینی سیستەمی پەنابەرێتی
لە گرنترین ئەو خاڵانەی کە لەناو پرۆژەکەدا هەیە و ئیئتیلافی حکومی و لەسەر ڕێککەوتون بریتین لە دەرفەتدان بەو بێگانانەی کە لە بوارێکدا توانای باشیان هەیە و دەتوانن کاربکەن، هەروەها لەناو گۆڕیی سیستەمی پەنابەرێتی بۆ سیستەمی کۆچ بۆ ئەوکەسانەی کە ئەو توانایایەیان تێدا بەدی دەکرێت، هەروەها ئاسانکاریکردن بۆ ئەو کەسانەی لەو بوارانەی کە ئەڵمانیا پێویستی پێیان هەیە لە فێرکردنی زمان و نیشتەجێکردن و دامەرزاندنیان، بە پێی بڕیارەکە سەرەتا هەلی کار دەدرێتە ئەڵمانیەکان و ئەگەر خاوەن کار بۆی پەیدانەکرا و مەعتەل بو ئەو کات بۆی هەیە کرێکار لە دەرەوەی ئەڵمانیا بهێنێ و ڕەزامەندی مانەوەی بۆ وەربگرێت.
دەروازەیەک بۆ چارەسەری قەیران
بڕیاردان لەسەر پڕۆژەیەکی لەمجۆرە لەکاتێکدایە کە ئەڵمانیا بە هۆی قەیرانی هاتنی کۆچبەرانەوە توشی قەیرانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆتەوەو لە ئەنجامی ئەوەدا پارتی « ئەلتەرناتیڤ بۆئەڵمانیا»ی ڕاستڕەو دروست بوە کە دژی ئەو سیاسەتەی حکومەتە و ئێستا لەسەرتاسەری وڵات ڕەواجیان پەیداکردوەو لەناو پەرلەمانیش ٩٠ کورسیان هێناوە، چەند هەفتەی داهاتوش لە هەردوو هەرێمی «هێسن وباڤاریا» هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکرێ و چاوەڕوان دەکرێت ئەو پارتە گەلپەرەستە زۆرینە بە دەست بێنن و قەیرانێکی تر بۆ ئەو وڵاتە دروست بکەن چونکە پارتەکەی مێرکل و ئەوانی دیش بڕیاریانداوە هاوپەیمانێتی حکومی لەگەڵ ئەو پارتە دروست نەکەن.

ڕاستڕەوەکان دژن
پارتی ئەلتەرناتیڤ بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو بڕیارە نەک هەر نایانەوێت بێگانەی تر بێنە ناو وڵاتەکە و بەڵکو دەیانەوێ ئەوەی هەشە بنێردرێنەوەو ئەڵمانیا تەنها بۆ ئەڵمانیا بێت، پاساوی ئەوەش ئەهێننەوە کە ئەم بڕیارە بە زیان بۆ بەرژەوەندی کرێکار و کاسبکارەکانی ئەڵمانیا تەواو دەبێ و موچەیان کەمدەکاتەوە چونکە بێگانەکان هەرزانترکار ئەکەن.

پیربوونی کۆمەڵگە

شایانی باسە ئەڵمانیا کێشەی پیربونی هاوڵاتیانی هەیە بۆیە خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو تا قەیرانی بۆ دروست نەبێ لە دەستی کار، هەر بۆیەش لە ٢٠١٥ و٢٠١٦ ئەو هەموو کۆچبەرەی وەرگرت بەڵام ئەو لێشاوە پەنابەرە خراپ بەسەریدا شکایەوەو قەیرانێکی بۆ دروستکرد، ئێستا دەیەوێت چارەسەری بکا و لەجیاتی وەرگرتنی پەنابەر کە دەرکەوت زیانی لێداوە،ئێستا ئەو پرۆژە بڕیارە جێبەجێ دەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هەلی کار .

سەرچاوە: میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جیهان و پڕۆژە نوێكەی چین

لە 25/26 لە پكینی پایتەختی چین، دووەمین كۆڕبەندی «پشتوێن و ...