سەرەکی » ئاراستە » هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیام و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان هەبوو

لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیام و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان هەبوو

* شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خۆشبەختانە ئەمرۆ ژنان لە تەواوی بوارەكاندا جێ دەستیان دیارە

لەپەیامێكی پیرۆزباییدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا بۆ سكرتێر و ئەندامانی سەرجەم لقەكانی یەكێتیی ژنانی كوردستان نوسیویەتی:
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتانەوە ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم ، هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی ئەم رێكخراوە جەماوەرییە ، رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتكردن بە ژنانی كوردستان ، توانیویەتی لێبڕاوانە جێ دەستی دیاربێت لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی ژنان بێ جیاوازیی ، سەركەوتووبووە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانیدا ، كە خۆشبەختانە ئەمڕۆ ژنان لە تەواوی بوارەكاندا جێ دەستیان دیارە .
یەكێتیی ژنانی كوردستان ، رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە چەسپاندنی ئاشتی و دیموكراسی و دابینكردنی یەكسانی و ئازادیی لە كۆمەڵدا .
لە بیست و نۆهەمین ساڵیادی یەكێتییەكەتان ، جێی خۆیەتی ئاماژە بە رۆڵی رەوانشاد (مامی گەورەمان سەرۆك مام جەلال) بكەین، كە بەردەوام پاڵپشتی ژنان و یەكێتیی ژنانی كوردستان بووە لە كارەكانیاندا بۆ گەیشتن بە لوتكەی سەركەوتن.
خۆشحاڵدەبوم ئەمڕۆ لە ساڵیادی دامەزرادنی یەكێتییەكەتان لەگەڵتان بەشداربوومایە ، بەڵام بەهۆی سەفەركردنم بۆ دەرەوەی وڵات نەم توانی ئامادەبم ، بۆیە لێرەوە دووبارە جوانترین چەپكەگوڵی پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ، خۆم بە ئەندامێكی یەكێتییەكەتان دەزانم و پشتیوانی تەواوی كارەكانتان دەبم ، هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە رێی كوردستانی «نوێ»وە بەهەمووان رادەگەیشت

دێدەوانی یەعقوب / كۆیە ڕەنگە ئەگەر هەر كەس كە وێنەی ...