سەرەکی » وەرزش » دیبرۆین زووتر دەگەرێتەوە

دیبرۆین زووتر دەگەرێتەوە

یانەی مانچستەر سیتی پێشبینی دەكات كیڤن دی برۆینی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەكە پێش ئەو وادەیەی بۆی دیاری كراوە لە پێكانەكەی ئەژنۆی چاك بێتەوە.
رۆژنامەی میترۆ بڵاویكردۆتەوە مانچستەر سیتی دڵنیایە لەوەی دی برۆین پێش كۆتایی ئەم مانگە دەتوانێت بگەڕێتەوەو بەشداری یارییەكان بكات، ئەمەش سەرەڕای ئەوە سەرەتا بڵاوكرایەوە ئەو یاریزانە ماوەیەكی زیاتر دوور دەكەوێتەوە.
دی برۆین سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی پێكانی بەستەرەكانی ئەژنۆی 2 مانگ دوور كەوتەوەو دوای گەڕانەوەشی جارێكی تر توشی پێكان هاتەوە و یانەكەش سەرەتا بڵاویكردەوە ئەو یاریزانە بەلایەنی كەمەوە 6 هەفتە دوور دەكەوێتەوە.
رۆژنامەكەی دوپاتیكردۆتەوە ئیدارەی مان سیتی پشكنینی وردتریان بۆ ئەو یاریزانە كردوە ئەمەش دوای ئەوەی هەڵئاوسانی قاچی نەماوەو لە ئەنجامیش دەركەوتووە ئەو یاریزانە تەنها 3 هەفتە دوور دەكەوێتەوە.
مان سیتی پێی وایە دی برۆین لە ماوەی 2 هەفتە دەگەڕێتەوە بۆ راهێنان و دوای گەڕانەوەی یاریزانان لە یارییە نێودەوڵەتیەكان دەتوانێت بەشداری یارییەكان بكاتەوە.
یەكەم یاریش كە دیاری كراوە دی برۆین بەشداری تیایدا بكات یاری بەرامبەر بە یانەی وێستهامە لە رۆژی 24ی ئەم مانگە.

 63 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*