سەرەکی » وەرزش » حاکم قادر لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کۆبۆوە

حاکم قادر لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کۆبۆوە

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگیدان به‌بواری‌ وه‌رزش و پێشخستنی‌ وه‌ك ڕه‌وتێكی‌ شارستانی‌ به‌تایبه‌ت له‌شاری‌ سلێمانیدا، رۆژی دووشەممە له‌باره‌گای‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ئۆڵۆمپی‌ سلێمانی‌ هه‌ڤاڵ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ئاماده‌بوونی‌ د.دیار سدیق جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئۆڵۆمپی‌ كوردستان سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ سلێمانی‌ و سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ سلێمانی‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پاش گوێگرتن له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان و خستنه‌ڕووی‌ داخوازی وپێویستیه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ وه‌رزشكاران له‌شاری‌ سلێمانیدا.
هه‌ڤاڵ حاكم قادر بۆ گرنگیدانی‌ زیاتر به‌ناوه‌ندی‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردن و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێو یانه‌ وه‌رزشییه‌كان وفه‌راهه‌مكردنی‌ نوێگه‌ری‌ و بره‌ودان به‌توێژی‌ ژنان و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵان و ئاماده‌كردنیان وه‌ك وه‌رزشكاری‌ به‌ئه‌زموون بۆ ئاینده‌ و دابینكردنی‌ پێداویستییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌تایبه‌ت پاش سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی، پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ بۆ دوپاتكردنه‌وه.

 33 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*