سەرەکی » مانشێت » كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی (حكومەت) بەردەوام دەبن

كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی (حكومەت) بەردەوام دەبن

یەكێتی: شەراكەتی راستەقینە
پارتی: بۆچوونی هاوبەش بۆ پێكهێنانی حكومەت

گۆڕان: جڤاتی نیشتمانی دوا بڕیار دەدات

دوێنێ لە سلێمانییەوە گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد و وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیا لەگەڵ وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا كۆبۆوە و ئاماژەبەوەش درا «كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن».

״هێڵی سوورمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە״
دوای كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتی و پارتی، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند: یەكێتی لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە لە حكومەتی نوێی هەرێمدا بەشدار دەبێت، نەك بنەمای بەشداریكردن، وتیشی: ئێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەنێوان لایەنەكاندا دەستیپێكردووە و یەكێتیش مەبەستێتی چوار ساڵی ئایندە، چوار ساڵی ئارامی و هەلی كار و خزمەت بێت. راشیگەیاند: بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێی هەرێم، یەكێتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە.

״هەوڵەكان چڕتر بكەینەوە״
هەروەها مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند: یەكێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كورسییان هێناوە، بۆیە دەمانەوێت پێكەوە بۆچوونێكی هاوبەش دروستبكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت لە چوار ساڵی داهاتوودا و لەگەڵ یەكێتی پێكەوە كار بكەین و هەوڵەكان چڕتر بكەینەوە لەپێناوی ئەوەی چوار ساڵی داهاتوو، ئارامیی سیاسی و ئابووری بەدیبهێنین و ببێتە هۆی بووژانەوەی بژێوی ژیانی خەڵك.
هەردوێنێ دوای كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان، شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری كۆتایی لەبارەی پرسی بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت دەدات و پارتی-ش پێیخوشە گۆڕان بەشداری لە حكومەتدا بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پشتیوانی جووتیارانی كوردستان دەبم

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لەئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ ...