سەرەکی » ئاراستە » چەمکی فیمینیزم لە رۆمانی جەین ئەیری (شارلۆت برۆنتی)دا

چەمکی فیمینیزم لە رۆمانی جەین ئەیری (شارلۆت برۆنتی)دا

شوان کەمال:

هەڵبژاردنی نوسینێک لەسەر ڕۆمانێک تایبەت بە یەکسانی ڕەگەزی لە ئێستاداکاریگەریەکی زیهنی باشی دەبێت لەسەرهۆشیاری ژنان
ئەمڕۆپرسی ژنان ومافەکانی ژنان بۆتە هەرەگرنگترین پرسەکانی کۆمەڵگاکانی جیهان بەگشتی و وکۆمەڵگای کوردیش بە تایبەتی.بۆیەپێویستە لەڕوی ئەدەب، وێژەوانانیشەوەهەوڵبدرێت بۆ بنەبڕکردنی کێشەو ناڕەحەتی ژنان، ئێستانزیکەی سەد ساڵ بەسەر ئەوبزوتنەوە فێمێنستییەی کەڕۆژئاواخۆی بەسەرتەلی دەزانێت تێدەپەڕیت کەچی سەرمایەداریش کە هەنوکە لینکێکی لە ووڵاتی خۆماندا دروست کردوە بەشێکە لە و پێشێلکاریەی کە بەرامبەرژنان دەکرێت.
ئەم ڕۆمانە دەقەکانی پەیوەند دارە بە ژنان وئەدەبیاتی فێمێنستی، ستەم وتوندوتیژی وناداد پەروەریەی لە کۆندالە کۆمەڵگەکانی ڕۆژئاواو کلێسەکان بەرام بەربە ژنان کراوە پێ ئاشنادەکات. فێمێنیزم بابەتێکی وروژێنەرو دیارو شایەنی مشتومڕبوە لە ئێستا ولەڕابردوە وە لە ناو ڕۆمانەکاندا بەنمونەی وەک وەک ڕۆمانی ڕقوکینە ی جەین ئەوستن و تەنانەت ماکبێسی ویلیام شە کسپیرهتد.
ڕۆمانی <جەین ئەیر>ی شارلۆت برۆنتی،ڕۆمانێکی ئاڵۆزە تەنانەت ڕۆمانێکی سایکۆلۆجی دادەنرێت، ڕۆمانێکی ڕەخنەئامێزی پەروەردەیە بەڵام ڕەگەزی سەرەکی ڕۆمانەکە دیدگاو دنیابینی فێمێنیسمەو پرسی سەرەکی ژنان لە کۆمەڵگای ڤیکتۆریاندا. جەین ئەیر کارەکتەرێکی سەرەکیە،کە دۆزەرەوەی قوڵی هەست وخۆشەویستی و کێشەکانی ژنانە. کاتێک لە ناو کۆمەڵگادا دەیەوێت ئاکتێک بنوێنێت هەنگاوەکانی خۆش بەختی و ناسنامە ئازادی بدۆزێتەوە لە بری بژاردەی شوکردن..تا ڕادەیەکیش بیرۆکە فێمێنستیە کەی بەرمەبنای سەبجێکتێکە لەسەر بونی سنورو جیاکاری چینایەتی ئابوری وڕەگەزی.
<جەین ئەیرە> کەدەگەڕێت بۆدیدێکی قوڵ.کاتێک ژنێک ڕۆڵ وئاکت دەنوێنێت لە ناو گۆمەڵگادا بۆ دۆزینەوەی خۆی لە ناو سنورو چوارچێوەکانی(Victorian England)واتەزەمەنی فیکتۆری کە ماوەی فەرمان ڕەوای شاژنی ئینگلتەرادەگرێتەوە.هەروەها بەدریژای لەگەڵ بیرۆکەی فێمینیزم و کێشەکانی ژنانداگوزەردەکات.ئەمە نمونەیەکی گەورەیە بۆبەڵگەی ئەوەی کە پێشنیاری ئەوەمان بۆ دەکات کە ئاوازی جەین ئەیرلەڕاستیدائاوازپەسەندێکی زۆرفیمێنستیانەیە .
دواجاربو بەبیرۆکەیەکی باش کە فێمێنست چیە؟لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا بەهۆی پێشکەوتنە فیکری و ئابوریەکان بەتایبەت لیبڕالیزم وشۆڕشی پیشەسازیەوە، هەلی کارلە ناوماڵەوەگواستەوە بۆ دەرەوەی ماڵەکان، دەرفەتێکی بچوک بۆ خانمان دروست بووبۆدۆزینەوەی کاری سەربەخۆو ئازاد بوون لەچوارچێوەی ماڵدا. بەڵام زۆرینەیان هەستێکی ناخۆشیان هەبووکاتێک هەوڵیاندابەژداربن لەهەمووچالاکی وکارەکانی بوارە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا.بەهۆکاری نەبونی دەرفەتی پەروەردەی پێشکەوتوو بۆخانمان کە بتوانرێت خۆیان پەروەردەبکەن. بوەبەهۆی نامۆبونیان لەزۆربەی بوارەکانی ئیشکردن ئەمە وای دەکردکەبژاردەوچانسی کەمیان هەبێت لە ژیاندا بۆدەستکەوتنی کارلەوکاتەدا.
یان دەبوایە ببن بەکابانی ماڵ یان دەبوایە ببن بە دایەن وجل شۆر.لەگەڵ ئەوەشدا لە وکاتەدامامۆستای تایەبەت بۆمنداڵان باوی بووبەڵام ئەمە ش بۆچینە بەرزەکان بوو وەک کاری ڕۆشنبیری.لە چەرخی ڤیکتۆریان دایەنەکان بە چاوێکی کەمتر سەیردەکران لە چاوخزمەت کارەکان.هەرچەندە بۆجەین هاتنەدەرەوەیە لە ماڵ گرنگبووپاشان بون بەدایەن وادەردەکەویت کە تەنها ڕێڕەوێکی پەسەند بێت بۆجەین.
لە ڕێێ کارەکتەری جەینەوە ئەوەمان پێدەڵێت کە خانمانی چاخی ڤیکتۆریان دەتوانین واڕەچاویان بکرێت وەک یەکەم گروپی پێشەنگ بۆشەڕکردن لە پێناویەکسانی وجیاوازی جێندەری،پێشڕەوایەتی خانمانیان دەکرد وە داوایان لە خانمان دەکردکە دوایان بکەون، هەرچەندە ئەم پێشکەوتنە لەوانە نیەشتێکی ڕون وئاشکرابیت بۆژنانی ئەو سەدەیە بەتەواوی کێشەکانیان چارەسەربکات بەڵام کاردانەوەیان هەیە لەسەریان.
فێمێنیزم لەم ڕۆمانەدا قسەیەکی دەست بەجێ وڕاست وئاشکرای ئەوکاتەنیە،جگەلەڕێ ڕەوێک لە ئەدەب هەروەک گەلێک ڕۆمان ی تر.چیرۆکەکان وڕۆمانەکان سەرەتای مانایەکەلە پەیوەندی وگەیاندنی زانیاری وئایدیاکان لە و زەمەنەدا. بەبێ سیستمی پەیوەندی گشتی کتێبەکان هەڵگری زانیاری وئامۆژگاریەکی کەمن بۆتێپەڕاندنی سنورەکان وەهەڵگری خاکێک ی سروشتیە لەهەرکاتێکدا خەڵک گەشتی بۆ بکات بەڵام دواجار ئەم ڕۆمانە لەو زەمەنەدا کاردانەوەی باشی هەبوو بۆ وەڵامی داخوازیەکانی ژنان.
ئەگەر چی زۆرینەی رەخنەگرانی ئەدەبی هاوڕان کە جەین ئەیر ڕۆمانێکی فێمێنستیە،وهەندێکی دیش مشتومڕی ئەوەیان کردوە کە نوسەری ڕۆمانەکە <> شارلۆت برۆنتی <>تەنها مەبەست وئامانجی مشتومڕکردن بوە لەسەرکۆمەڵگاوستراکچەری کۆمەڵگا لەو کاتەدا. خواستی فێمێنیست لەم ڕۆمانەدا وا دەبینن لەگەڕانەوە بۆخاڵی ئاماژەکانی جەین لە وەڵامدانەوەی پرۆپۆزەڵەکەی جەین بۆ کارەکتەری ڕۆجێستەرلە چاپتەری ٢٣ دا وەک یەکێک لە تێپەڕینی کۆسپەکانی پێشو ،وە بەرەو پێشچون بەرەوفێمێنیزم.
جەین دەڵێت:
<> ئایاتۆ وابیردەکەیتەوە من دەتوانم بمێنمەوە نەبم بەهیچ بۆتۆ؟ئایا تۆوا بیردەکەیتەوە کە من کەسێکی ئۆتۆماتیکیم؟ مەکینەیەکم بێ هەست؟ ئایا تۆ ورچیت و منیش پارویەکی چەوری تۆم داتماڵیو م لە لێوەکانمەوە کەدلۆپێکی تەڕوپڕلە کاسەی ئاوی ژیانمەوە؟وا بیردەکەیتەوە لەبەرئەوەی کە من هەژارم؟.»
بیرکردنەوەت هەڵەیە! من ئەوەندە ڕۆحم هەیە وەک تۆ!وە پڕم لەدڵ …
.لەبەشیکی تری ڕۆمانەکە وتەکانی جەین ئەیربۆڕۆجێستەرلەبیرێکی بەرزی ووشیاریەوە دەکرێن:
..من لە ئێستادا قسە لەگەڵ تۆ ناکەم لە ناوەندێکی دابونەریتی کۆنەپەرستی ڕزیودا. نا بۆ گۆشتێکی مردو- ئەوە ڕۆحمە کە ناونیشان ی ڕۆحتە ؛ تەنها گوایە هەردووکمان تێدەپەڕین ودەڕۆین لەڕێی گۆڕەوە،وە ڕادەوەستین لەبەردەم پێیەکانی خودا تاهاوشان دەبین!>>
ئەم کۆتەیشنە بەڕاشکاوی وڕوونی ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەمە قسەو وێنە ودید وهەوڵی بڕۆنتیە بۆ بەرزکردنەوەی پرسی یەکسانی ڕەگەزی.لەم کۆتەدا لە ڕێی کارەکتەری جەینەوە ژنان فێردەکات لەگەڵ تاکایەتی خودی خۆیانەوە فێری ڕەتکردنەوەیان دەکات کە خۆیان کەم نەکەنەوە بۆ <>مەکینە>>یەکی ڕوت و بێ ڕۆح کەتەنها وەک پارچەجەستەیەک لەگۆشت بیان بینن.
جەین نایەویت کردەیەک بکات لە وە هابارودۆخێک کە>>دابونەریت>>یان>>کۆنەپەرستی>> کارێکی بۆدابین بکات یان ڕێگاوشوێنی نیشاندات.بەڵام دەیەوێت لەڕێی ئیرادەو ئازادی خواستی خودی ناوەکی خۆیەوەبێت.بە ئاشکرا ئەمە هەوڵی مێینەیەکە بۆ شکاندن وئازاد بون لەو قاڵبە ی کە کۆمەڵگا دەیخواست بۆ ئەو.
لێرەوە دەبینین کە جەین ئەوەی بە ڕۆجێستەرگوت کە>>ئەوەندەی ڕۆح هەیە وەک ئەو <>پڕە لە دڵ>>.خۆی وانیشان دەدا کە ژنێکە هیچ جیاوازنیە لە گەڵ ئەو. کەوابو دەبێت مامەڵەی جیاوازی لەگەڵ نەکات .بە ئاشکرا هەوڵی داوە بۆ یەک جۆر کاردانەوە .لە کۆتای ئەم کۆتەیشنەدا بەڕونی دەدویت کە کاتێک هەردوکیان دەمرن و لەبەردەم <>خودا ڕادەوەستن>>،هاوشان- وە ک یەک.
جەین لە ژیانێکی سەختدا دەژیا،پڕاوپڕ لە قین لێبونەوە وتوڕەی ئەواندی لەو.هەرچەندە جەین توانای هەیە کە زاڵ بیت بەسەرهەموشتێکدا بەهۆی نیشاندانی بەهێزیە کەیەوە،سەلماندی هاوتای خۆی لەگەڵ ئەوانیدی. توانا وهێز،کە ژنان ی وەک بلانچێ ئنگرام یان ئەو ژنە ڕوکەشانەی کە نەیان توانی ئە وتوانایەیان هەبیت . توانایەک کە هەندێک خەڵک هەمو کاتێک دەخوازن دەستیان کەویت.
جەین توانای هەیە بۆ شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم ئازادبونی.ئەگەرچی بەجێهێشتنی ڕۆجیستەرزۆرڕاڤەی بۆ دەکریت لە زۆر ڕێگاوە. وەک پیشاندانی هێزیێک کە وەک ژن کۆیکردۆتەوە و بەدەستی هێناوە، وە توانای خۆی بۆ بەرگریکردن لە بەرام بەر هێزی ئەوانی دی(هەندێک شت کە ژنەکانی دی ناتوانن بیکەن).
چونکە هەمیشە هێزی ژنان وادیاری دەکرا کە تەنها بەهۆی سۆزەوە یە.هەرچەندە وەرگرتنی بەجێهێشتنی ڕۆجێستەر قورسە،کردەی ئەو بەجێهێشتنە زۆر ئاسان نەبوکە جەین نواندی.ئێمە دەتوانین بەڕونی ئەوە ببینین کە لە ڕاستیدا جەین هەست بە سامناکی دەکات.ئەو وابیری دەکردەوە کە هەمو ئاواتەکانی مردن،لەگەل چارەنوسیکی تەواو فەوتاو.ساردکردنەوە،زۆرتورە،لاشە ی مردو،ئەوشتانەن کە هەرگیز ناتوانن زیندوبنەوە. جەین تەماشای خستە سەر خۆشەویستیەکەی؛>>ئەو هەستە ی کە سەردارم بوو ،ئەو ئافراندی دەلەرزی لە ناو دلمدا، وەک ئازار کێشانی منداڵیک لەناو لانکە ساردەکەیدا>>.
لەوانەیە ئەمە بەکار بهێنرێت بۆ دەربڕینی کە دەبیت دو ڕەگەز بەیە کسانی مامەڵەی بکەن.لایەنی سۆزداری مێینە بە شێوەیەکی تەواو دەرکەوت.جەین وادەرکەوت کە بەتەواوی هەستە کانی وەلانابێت،کەچی ڕۆجیستەر زۆر وەها نەبو.ئەگەر چی ئەمە بەجێ هێلرا بۆ خوێنەر بۆ بڕیاردان وەک هەمو لایەنەکانی تری ئەم ڕۆمانە.هەندێک جاریش وادیارە برۆنتی هەوڵیداوە بۆ دەڕبرینی لایەنی مێینەی جەین.ئەمە یەکیکە لەو کاتە کەمانەی ناو ڕۆمانەکە کە دەستمان دەکەویت نزیک بونەوە لە بینینی لایەنی مێینەی جەین.
لەکۆتایدا بەگشتی جەین هەرکاتێک بیزانیایە کۆمەڵگا یان پیاو ئاراستەی دەکات و مامەڵەی نادادی لەگەڵ دەکەن قسەی خۆی هەبوو لەسەر پێی خۆی دەوەستا .زۆر بەسانای ئەزمونی هەمورۆژیکی دایەنێکە کە کەوتۆتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ پیاویک ئەویش ئامادەی هاوسەرگیری بوە.بەڵام خوێندنەوەی زۆر نزیک تەنها وروژاندنی چەمکی جێندەری وفێمێنستیە لە لای شارلۆت برۆنتی ،کە توانویەتی لەڕیگای ڕۆمانێکەوە ولە ڕێی کارەکتەری جەین ئەیرەوبەخوێنەر بڵیت ژنان یەکسانن و دەبێت ئازادبن و خۆیان خاوەنی بڕیاری خۆیان بن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

موحسین بایز و مه‌جیدی حاجی عه‌لی

ئاوات كۆكه‌یی موحسین بایز فه‌رمانده‌و تێكۆشه‌ری كۆچكردوو محسین بایز یه‌كێكه‌ ...