سەرەکی » زانست » دۆزینه‌وه‌ی سوپایه‌كی پیاده‌ی هه‌زاران ساڵه‌

دۆزینه‌وه‌ی سوپایه‌كی پیاده‌ی هه‌زاران ساڵه‌

شوێنه‌وارناسان له‌ناوچه‌یه‌كی چین به‌سه‌دان په‌یكه‌ری جه‌نگاوه‌ر‌و هونه‌رمه‌ندیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووی دروستكردنه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 2100 ساڵ پێش ئێستا.
ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ ناو چاڵێكدا بووه‌ و زۆر له‌و سوپای قوڕه‌ ده‌چێت كه‌ به‌ سوپای (تیراكوتا ) ناوبانگی ده‌ركردووه‌ بۆ (چیهوانگ)ی یه‌كه‌مین ئیمپراتۆری چین دروستكراوه‌، به‌ڵام ئه‌م په‌یكه‌رانه‌ به‌ بچووكی دروستكراون .
زانایانی شوێنه‌وارناس مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن ئه‌و سوپا بچووكراوه‌یه‌ دوای 100 ساڵ له‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌ گه‌وره‌كان دروستكراون له‌وانه‌شه‌ بۆ شازاده‌ (كیو لیوهۆنگ) دروستكرابێت.
ئه‌و زانایانه‌ ده‌ڵێن جگه‌ له‌ په‌یكه‌ری سوپا پیاده‌كان كه‌ ژماره‌یان (300)دانه‌یه‌ و له‌ ناو ئه‌و چاڵه‌دا له‌ سه‌ر شێوه‌ی چوارگۆشه‌ ڕیزكراون، چه‌ند تاوه‌رێكی چاودێریی بچووككراوه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رزی هه‌ریه‌كه‌یان 140 سانتیمه‌تر ده‌بێت.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیشیاندا كه‌ گۆڤاری (Chinese Cultural)بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و چاڵه‌ گۆڕی كه‌سایه‌تییه‌كی پله‌ باڵا بێت، چونكه‌ ڕیزكردنی گالیسكه‌ و سواره‌ و پیاده‌ به‌و شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ چوارگۆشه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌خاك سپاردنی پاشا و میر و لێپرسراوه‌ پایه‌ به‌رزه‌كان ، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
پسپۆڕانیش ده‌ڵێن، ڕه‌نگه‌ شوێنی گۆڕه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كدا بێت كه‌ نه‌توانین پێ بگه‌ین، یان ڕه‌نگه‌ به‌ ته‌واوی وێران بووبێت ، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌شدان كه‌ چاڵه‌كه‌ و ئه‌و نه‌خشو نیگاره‌ بۆ پاسه‌وانیكردنی گۆڕی (لیۆهۆنگ ) بووبێت كه‌ كوڕی ئیمپراتۆر بووه‌ و له‌ ساڵی (141 بۆ 87)ی به‌ر له‌ زایین فه‌رمانڕه‌وایی چینی دێرینی كردووه‌.
زانایانی شوێنه‌وارناسی چینی دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی وردیان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌(لیۆهۆنگ)زۆر مناڵ بووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ شازاده‌ی (كی)، به‌ڵام هیچ نه‌وه‌یه‌كی لێ به‌جێنه‌ماوه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش كه‌ له‌سه‌ر زاری دانیشتوانی ناوچه‌ی نزیك شوێنه‌واره‌كه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ ڕه‌نگه‌ شوێنی گۆڕی ئه‌و شازاده‌یه‌ له‌ نزیك چاڵه‌كه‌ بێت یان له‌ ژێر ئه‌و گرده‌دا حه‌شار درابێت كه‌ له‌نزیك چاڵه‌كه‌وه‌یه‌‌و ئێستا به‌رزییه‌كه‌ی 31 پێیه‌.
شیاوی باسه‌ جگه‌ له‌ په‌یكه‌ری بچووكراوه‌ی سوپاكه‌ تیمه‌ شوێنه‌وارناسه‌كه‌ له‌ به‌شی باكوری چاڵه‌كه‌دا كه‌ له‌ نمونه‌ی بچووككراوه‌ی هۆڵێكی شانۆ ده‌چێت چه‌ندین په‌یكه‌ری بچووككراوه‌ی كۆمه‌ڵێك مۆزیسیانیشیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش گه‌ڕان و پشكنینه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: Ghdi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جه‌مسه‌ری باشوور، دۆزینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌یه‌كی گڕكانیی

زانایانی به‌ریتانیی جۆرێكی ده‌گمه‌نی ده‌ریاچه‌یه‌كی گڕكانیان له‌ دورگه‌یه‌كی دووره‌ ده‌ستی ...