سەرەکی » زانست » ئه‌ژدیهای سوور له‌ یه‌مه‌نه‌

ئه‌ژدیهای سوور له‌ یه‌مه‌نه‌

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند

دوورگه‌ی سۆكۆتره‌ یان ( سه‌قه‌تره‌)ی سنوری نێوان یه‌مه‌ن و سۆماڵ نیشتمانی جۆره‌ها ڕووه‌كی سروشتیی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نه‌ له‌وانه‌ش ئه‌ژدیهای سوور كه‌ به‌ ته‌نها له‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌ڕوێت.
دوورگه‌ی سۆكۆتره‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری یه‌مه‌ن و باكوری خۆرهه‌ڵاتی سۆماڵ نیشتمانی سه‌ره‌كیی چه‌ندین ڕووه‌كی سروشتیی و دره‌خته‌، ئه‌م دوورگه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی یه‌مه‌ندایه‌ تایبه‌تترین داری جیهانی تێدا ده‌ڕوێت كه‌ به‌( ئه‌ژدیهای سوور) ناسراوه‌.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و داره‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ گه‌شه‌ ده‌كات كه‌ وشكه‌ و پێكهاته‌ی خاكه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ به‌ردی جیریی(limestone)، هه‌روه‌ها ئه‌و دره‌خته‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی دیكه‌شی هه‌یه‌ :
1- گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی جۆرێكه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (10) مه‌تر.
2- به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی چه‌تردایه‌ و لقوپۆپه‌كانی تێكده‌ئالۆزكێن و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ شوێنێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕووه‌كی دیكه‌ و ئاژه‌ڵان له‌ ژێریدا گه‌شه‌ بكه‌ن و بژین و بحه‌وێنه‌وه‌.
3- دره‌خته‌كه‌ له‌ كۆتایی لقه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كانیدا جۆره‌ گه‌ڵایه‌كی ڕه‌ق و درێژ ده‌رده‌كات كه‌ ده‌توانێت 3-4 ساڵ بمێنێته‌وه‌ و شێی ناو هه‌وا هه‌ڵبمژێت، به‌مه‌ش ئاوی پێویست بۆ دره‌خته‌كه‌ دابینده‌كات.
4- دره‌خته‌كه‌ جۆره‌ به‌رێك ده‌گرێت كه‌ بۆ خواردنی مرۆڤ ناشێت، ته‌نها باڵنده‌كان ده‌یخۆن.
5- گه‌ڵای ئه‌م دره‌خته‌ خۆراكێكی باشه‌ بۆ بزن له‌ وه‌رزی سه‌رمادا، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و دره‌خته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوچوونی له‌سه‌ره‌.
بۆیه‌ به‌و دره‌خته‌ ده‌وترێت (ئه‌ژدیهای سوور)، چونكه‌ له‌ كاتی برینداركردنی قه‌ده‌كه‌یدا ، مادده‌یه‌كی سور ده‌رده‌دات، ئه‌و مادده‌یه‌ش له‌لایه‌ن دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سكچوون و برینه‌كانی سه‌ر پێست، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاته‌ ڕه‌نگ سووره‌ بۆ دروستكردنی بوخوریش به‌كاردێت كه‌ له‌كاتی سووتاندنیدا دووكه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌نگێكی سووری هه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(بەشى دووەم) « هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، جگە لەوەى گیرۆدەى ...