سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەویار نیوە شەو بڵاودەكاتەوە

كەویار نیوە شەو بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند كەویار نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بەناوی نیوە شەو بڵاوكردەوە.
لەوبارەیەوە رێباز موتابچی، وێنەگرو بەڕێوەبەری بەرهەمەكە راگەیاند: بەرهەمەكە هونەرمەند كەویار وتویەتی و ناوی نیوە شەوە، كە لەستۆدیۆی خاك لەلایەن عەلی عەتاوە تۆماركراوە.
راشیگەیاند: تێکستی گۆرانییەکە شیعری محەمەد عومەر عوسمان-ەو هونەرمەند عەدنان كەریم ئاوازەكەی داناوە، هەروەها هونەرمەندی موزیسیان رێبین سالار كاری دابەشكردنی مۆسیقای بۆ كردووە.
رێباز موتابچی ئاماژەی بەوەشكرد، گۆرانییەكە نزیكی 5 دەقیقەیەو لەو ماوەیەدا هەوڵمداوە زۆرترین كات تەنهایی كەویار پیشان بدەین، بەهۆی جیاوازی سیناریۆكەیەوە، هەروەها سەرجەم گرتەكانی كلیپەكە لەخانویەكی چۆڵی شاری سلێمانیدا تۆماركراوەو لۆكەیشنێكی تایبەتی لەلایەن دیزاینەر رۆز محەمەدەوە بۆ دروستكراوە، رێكان بەرزانیش كاری ئار دایرێكشنی بەرهەمەكەی جێبەجێكردووە.
لە pukمیدیا-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بورهان محەمەد سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیەو دوای کلیپکردنی ...